وتەبێژی سەربازیی سوودانی بۆ ئاڤا: هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی کۆرمۆر نییە

شەیری بکە لە:
وتەبێژی سەربازیی سوودانی بۆ ئاڤا: هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی کۆرمۆر نییە

ساتی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر

ئاڤا نیوز

 

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەرچەندە پێشتر 72 کاتژمێر بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر دیاریکرابوو، بەڵام لەم کاتەدا هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لێکۆڵینەوەکان نییە و کاری لیژنەکانی لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تائێستا هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دیارینەکراوە، لیژنەی سەرەکی و لیژنە لاوەکییەکانیش لێکۆڵینەوەکانیان تەواونەکردووە، دوای تەواوبوونی کاری هەردوو لیژنەکەش ئەنجامەکان دەردەکەون و بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنرێن.

 

وتیشی، ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی کاری لیژنەکان کە بە کرداری لێکۆڵینەوە لەم بابەتەدا دەکەن، بەتایبەتیش کە هەندێک لایەنی هونەری لە لێکۆڵینەوانەدا هەیە.

 

پێشتر وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی 72 کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر دەردەکەون، دوای ئەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوە سەردانی مەیدانی کێڵگەکەی کرد.

 

باکگراوند: شەوی چوارشەممەی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 80% کەم بووەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ