
دیمەنی سوپای ئیسرائیل لە سووریا
ئاڤا نیوز
هێزێکی سوپای ئیسرائیل گردی ئەبو قوبەیس، لە گوندەواری باشووری قونەیتەرە داگیر دەکات و ژمارەیەک خێزانیش لە بەیت جن لە ترسی دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکە ئاوارە دەبن.
بۆچی گرنگە: گردی ئەبو قوبەیس بە یەکێک لە ناوچە بەرز و ستراتیژییەکان دادەنرێت کە بەسەر ناوچەیەکی فراوانی باشووری سووریادا دەڕوانێت، ئەم جووڵەیە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەتایبەت دوای تۆمارکردنی چەندین سنووربەزاندنی سنووردار لەلایەن دەورییەکانی ئیسرائیلەوە لە هەردوو گوندی عەششە و ئەسبەح، جگە لە بوونی ئامادەباشیی ئەمنی لە نزیک هێڵەکانی جیاکردنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند: ئیسرائیل زنجیرەیەک جووڵەی وشکایی و ئاسمانی لە ناوچەکانی باشووری سووریا کردووە، بەڵام تا ئێستا زانیاری فەرمی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ یان بۆردومان بڵاونەکراوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: بەپێی میدیای فەرمی سووریا، هەرچەندە دۆخی شارۆچکەی بەیت جن لە گوندەواری باشووری دیمەشقدا، هێمن و ئارامە، بەڵام ژمارەیەک خێزان لە ترسی دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکە ئاوارەبوون.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی هەینی ڕابردوو 28-11-2025، بەهۆی هێرشێکی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر شارۆچکەی بەیت جن، 13 هاووڵاتی سووری کوژران و 24ـی دیکەش برینداربوون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت





