هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: دەستبەرداری سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران نابین
- هەواڵ
- 2 کانوونی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی، کاندیدی هاوپەیمانی گەشەپێدان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جارێکی دیکە جەختیکردەوە کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانییەکە تاکە کاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق و دەستبەرداریشی نابن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەبەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی، هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەختی لەسەر پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کردەوە، هاوکات دووپاتیکردەوە کە پێویستە بەرنامەی حکوومەت بەرنامەیەکی تۆکمەی سیاسی، ئابووری و ئەمنی بێت و توانای رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە گەورەکانی عێراقی هەبێت، بە جۆرێک کە لەگەڵ خواستەکانی گەل بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بگونجێت.
لەلایەکی دیکەوە: هاوپەیمانییەکە، ئاماژەی بەوەشدا کە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان گەورەترین فراکسیۆنی چوارچێوەی هەماهەنگییە و مافی خۆیەتی پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرێت و سوودانیش تاکە کاندیدیانە بۆ ئەو پۆستە.
باکگراوند: لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە 11-11-2025 بەڕێوەچوو، هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە سوودانی سەرۆکایەتی دەکرد 45 کورسی بەدەستهێنا، لەسەر ئاستیی هاوپەیمانییەکان زۆرترین کورسی بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت





