
دیمەنی کێڵگەیەکی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، وڵاتەکەی خاوەن یەدەگێکی گەورەی نەوتە، کە دەگاتە 150 ملیار بەرمیل، داوا دەکات پشکی هەناردەی عێراق لە ئۆپیکدا هەڵسەنگاندنەوەی بۆ بکرێت، بە شێوەیەک لەگەڵ قەبارەی گەورەی یەدەگی نەوتی عێراق بگونجێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی داتاکانی "Global Fire Power"، عێراق خاوەنی پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهانە و ڕۆڵێکی سەرەکی لە دابینکردنی وزەی جیهانیدا دەبینێت. ئەم یەدەگە زۆرە توانایەکی گەورەی بۆ عێراق خوڵقاندووە تا ببێتە هەناردەکارێکی سەرەکی نەوت و کاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی نێودەوڵەتی هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، بەشداریی لە کۆنفرانسی وزەی عێراق 2025 كرد و گوتارێکی پێشکەش کرد و لە بەشێک لە قسەکانیدا وتی، "کۆنفرانسەکە دەرفەتێکە بۆ ئاشنابوون بە سیاسەت و بەرنامەکانی دەوڵەت لە کەرتی وزەدا."
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی، "حکومەت هەوڵدەدات تا ساڵی 2030، 40%ـی بەرهەمی نەوت بکاتە پیشەسازیی گۆڕانکاری، لەبری پشتبەستن بە هەناردەکردنی نەوتی خاو." جەختیشی کردەوە کە ئەمە "بەرهەمە نەوتییەکان، وزەی نوێبووەوە و پیشەسازییە پەیوەندیدارەکان دەگرێتەوە."
ئاماژەی بەوەش کرد، "حکومەت پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە کەمکردنەوەی سووتاندنی گازی هاوەڵ بە ڕێژەی 70%."
لەهەمان کاتدا: سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کرد، "پشکی هەناردەکردنی عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپیکدا هەڵسەنگاندنەوەی بۆ بکرێت، بە شێوەیەک لەگەڵ قەبارەی گەورەی یەدەگی نەوتی عێراق و توانای بەهێزکردنی دابینکردنی وزەی جیهان ڕەنگ بداتەوە."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم





