حەیدەر بەرزنجی: چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگاداری بڕیارەکەی حکومەت دژی حیزبوڵڵا و حووسییەکان نییە
- هەواڵ
- 4 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
کەسایەتییەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەڵێت، سەکردەکانی هاوپەیمانێتییەکە ئاگاداری بڕیارەکەی حکومەتی عێراق نین کە دژی حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن دەریکردووە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی بڕیارەکەی حکومەت لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانێتییەکەدا تاوتوێ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەنگاوێکی بێ پێشینەدا و بەتاوانی کاری تیرۆرستی، لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی سیپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆری سەر بە حکومەتی عێراق سزای بەسەر حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەندا سەپاند و بڕیاری بلۆککردنی سەرجەم سامان و پارە و موڵکەکانیانی دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر بەرزنجی، سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین بۆ گفتوگۆ و گەشەپێدان و کەسایەتی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا بە دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارەکەی حکومەتی عێراق دژی حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن بڕیارێکی سەیرە و چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگاداری بڕیارەکە نەبووە.
زانیاریی زیاتر: بەرزنجی باوەڕی وایە ناکرێت عێراق ببێتە بەشێک لە ئابڵوقەدانی لوبنان و یەمەن و لەڕووی مرۆییەوە ئەوە کارێکی زەحمەتە، هاوکات ناکرێت هەر بڕیارێک خەزێنەی ئەمریکا بیدات عێراقیش جێبەجێی بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرژەوەندییەکانی عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا دەبێت کاری لەپێشینە بێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کاندیدکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە، حەیدەر بەرزنجی وتی، بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگاداری ئەم کاندیدکردنە بوون، چونکە پێشتر ترەمپ پەیوەندی بە سوودانییەوە کردووە و داوایکردووە عێراقیش ئەو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ کاندید بکات، سوودانیش دوای ڕاوێژ لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، داوای لە وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە نوسراوی پشتیوانی عێراق بۆ ئەو کاندیدکردنە ئاراستەی لایەنی بەخشەری خەڵاتەکە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت






