عێراق بڕیاری بلۆککردنی موڵکەکانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان وەک دوو ڕێکخراوی "تیرۆریستی" دەردەکات
- عێراق
- 4 کانوونی یەکەم

دیمەنی چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق (وەقائیعی عێراقییە) بڕیارێکی لیژنەی بلۆککردنی پارەی تیرۆریستانی بڵاوکردەوە، کە بەپێی ئەو بڕیارە، موڵکەکانی 24 قەوارە وەک "ڕێکخراوی تیرۆریستی" پۆلێن کراون، بلۆک دەکرێن. حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنیش لەنێو ئەم قەوارانەدان.
چیرۆکی سەرەکی: بە پێی بڕیارێک لە 17-11-2025 کە لە ژمارە 4848 ـی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاوکراوەتەوە، لە 28-10-2025 دەرچووە بە ژمارە 61، موڵکەکانی 24 قەوارە وەک "ڕێکخراوی تیرۆریستی" پۆلێن کراون، بلۆک دەکرێن. حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنیش لەنێو ئەم قەوارانەدان
پێدراوە ڕاستەکان: بەپێی بڕیارەکە، لیژنەکە لیستی ئەو کەسایەتییانەی دیاریکردووە کە موڵکەکانیان بلۆک دەکرێت، کە 76 کەسایەتی دەگرێتەوە. هاوکات لیستی ئەو قەوارانەش دیاریکراوە کە ژمارەیان 24 قەوارەیە و هەریەک لە حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن لەنێو ئەم قەوارانەدان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەی بلۆککردنی پارەی تیرۆریستان، لە ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتووە. سەرۆکایەتییەکەی لەلایەن پارێزگاری بانکی ناوەندییەوە دەکرێت و جێگرەکەشی بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیی تیرۆرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






