قوتابيانى كورد لە ئۆڵۆمپیادی زانست پلەی سێیەم لە ئاستی جیهان مسۆگەر دەكەن
- هەواڵ
- 4 کانوونی یەکەم

تیمەکەی کوردستان
ئاڤا نیوز
گرووپێک لە قوتابیانی کورد لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لەپاڵ بەشداربووانی 90 وڵاتی جیهان، بەشدارییان لە ئۆلۆمپیادی نێودەوڵەتیی زانستی كرد، توانییان پلەی سێیەمی پێشبڕكێكان بەدەستبهێنن و ملوانكەی برۆنزیان لەمل كرا.
وێنە گەورەکە: لە وڵاتی ڕووسیا، ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتیی بۆ تازەپێگەیشتووان 'ئای جەی ئێس ئۆ 'IJSO كە پێشبڕكێی ساڵانەی زانستییە لەسەر ئاستی جیهان بە بەشداریی قوتابیانی 90 وڵات بەڕێوەچوو، بەشداربووانی ئۆڵۆمپیادەكە دابەشكرابوون بۆ 21 گرووپ، لەنێو بەشداربووانیش؛ گرووپێک لە قوتابیانی کورد لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بە نوێنەرایەتیی کوردستان بەشداربوون؛ توانييان لەنێو هەزاران كێبڕكێكاردا، پلەی سێیەم لەسەر ئاستی جیهان مسۆگەر بكەن.
لێدوانی فەرمی: مامۆستا شێروان شەڕەفانی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی قوتابخانەكانی ئیشق و نیلۆفەر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم دەستکەوتە تەنیا سەرکەوتنێك نییە، بەڵكو سەلمێنەری بەرزی توانای زانستیی قوتابیی كوردە، بەڵگەیە لەسەر داهێنان و سەركەوتوویی سیستمی خوێندنی قوتابخانەكانەكان كە قوتابییانی كورد لە ناوەندە جیهانییەكان بە گەشاوەیی بە ئاڵای كوردستان و بەناوی هەرێمی كوردستانەوە دەردەكەون.
هاوكات ڕۆڵی ئاڤای لە ناساندنی ئەمجۆرە دەسكەوتانە بەرز نرخاند كە دەیسەلمێنێت خەمخۆری پێشكەوتنی ڕەوتی پەروەردە و زانستن لە هەرێمی كوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





