ئاڤا نیوز
مازیار میرزایی، وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری سنە، دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمار کرد و توانی لە ماوەی یەک ڕۆژدا سێ ژمارەی پێوانەیی جیهانی (Guinness) بشکێنێت و بەناوی خۆیەوە لە کتێبی گینسدا تۆماریان بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕووداوەکە لە فڕۆکەخانەی شاری سنە و بە ئامادەبوونی نوێنەری فەرمیی کتێبی گینس بەڕێوەچوو. مازیار میرزایی توانی لە وەرزشی سکێتدا، لە بڕینی 100 مەتر خێرایی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر دوو تایە، هەروەها 100 مەتر بە شێوازی پاشەکشێ (لێخوڕین بۆ دواوە) لەسەر دوو تایە، سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ژمارە پێوانەییەکان بشکێنێت.
بۆچی گرنگە: جێی ئاماژەیە پێشتر ئەم ڕیکۆردانە بەدەست وەرزشوانانی هیندستانەوە بوو. ئەمە جاری دووەمە مازیار دەچێتە نێو کتێبی گینسەوە، ناوبراو لە ساڵی 2022شدا بۆ یەکەمجار توانیبووی ڕیکۆردێکی جیهانی تۆمار بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت




