
ژمارەیەک مین کە لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان کۆکراونەتەوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین، هۆشدارییەک لەبارەی هاتنە خوارەوەی مین و پاشماوەی جەنگی بۆ سەر ڕێگاکان و ئاوەدانی دەدات و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکرێت، ئەمساڵ هیچ حاڵەتێکی هاتنە خوارەوەی مین و تەقەمەنی تۆمارنەکراوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی زستان، لەگەڵ بارانی بەخووڕ مین و پاشماوەی جەنگی، شوێنگۆڕکێ دەکەن و لەسەر چیا و بەرزاییەکان دەکەونە سەر ڕێگاکان دەبنەوە، بەمەش مەترسی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان دروست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی هەولێر؛ بە ئاڤای گوت، پێویستە هاونیشتمانیان ئاگاداربن لەو ناوچانەی نزیکن لە کێڵگەی مین، چونکە ساڵانە مین و پاشماوەی جەنگی لەگەڵ هاتنە خوارەوەی قوڕ و بەرد، بەشێک لەو مینانەش جێگۆڕكێ دەکەن.
عەلی عەبدولرەحمان دەشڵێت: ئەمساڵ هیچ حاڵەتێکی هاتنە خوارەوەی مین و پاشماوە جەنگی تۆمارنەکراوە، لە بوونی هەر حاڵەتێک تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین چارەسەری دەکەن.
باکگراوند: بەهۆی هێرشەکانی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بۆ سەر خەبات و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و شەڕی عێراق - ئێران و شەڕی چەکدارانی داعش، مەزەندە دەکرێت مین و تەقەمەنی لە 776 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی هەرێمی کوردستان چێنرابێت، لە ساڵی 1992 ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 70%ـی ئەو ڕووبەرەی بە مین و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیوو داپۆشرابوو، پاککراوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە دەیان هاونیشتمانی لەو ناوچانەی مینڕێژکراون، بریندار دەبن یان گیان لەدەست دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج لە کۆریای باشوور دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا






