دادگای تاوانی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بەسەر د. سیروان مەحموود سەپاند
- کوردستان
- 9 کانوونی یەکەم

دکتۆر سیروان مەحموود و دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی هەولێر حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ئەو پزیشکە دەرکرد، کە چوار ئەندامی خێزانەکەی لە گەڕەکێکی شاری هەولێر کوشت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 13-03-2025، پزیشکێک بەناوی سیروان مەحموود لە گەڕەکی زانکۆی هەولێر هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و هاوسەر و خەزوور و خەسووی و خوشکێکی هاوسەرەکەی کوشت، هەروەها منداڵێکیشی لە ڕووداوەکەدا بریندار کرد، دواتر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای تاوانی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت: ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانی هەولێر سێ سزای بۆ دەرکرد، لەسەر کوشتنی خەسوو و خەزوری و بریندارکردنی منداڵەکەی سزای سێداردانی بۆ دەرکرد، هەروەها لەسەر کوشتنی هاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە وتەی سەرچاوەکەی دادگای تاوانی هەولێر، هەر حوکمێکی لەسێدارەدان کە لە دادگای تاوانەوە دەردەچێت، دواتر دەچێتە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و دەستەی گشتیی دادگای تەمیز، کە هەموو دادوەرەکانی لێیە و داواکاری گشتی سەرۆکایەتیی دەکات و لەوێ تەماشای حوکمەکەی دەکەن، ئەگەر سزا پشتڕاستکرایەوە، کە دروستە، ئەوا ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەرچوونی سزای لەسێدارەدان لایەنی تاوانلێکراو و تاوانباریش دەتوانن داوای تەمیزی بکەن، بەڵام ئەگەر دادگای تەمیز سزاکەی بە دروست زانی، ئەوا بەهیچ شێوەیەک تانەی لێنادرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە کاندیدی 10 پۆستی باڵای لە حکومەتی سووریا دیاریی کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات






