لەماوەی 10 مانگدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە

شەیری بکە لە:
لەماوەی 10 مانگدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە

ژمارەیەک سەگی بێلانە لە کۆڵانەکانی هەولێر

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە، هاوکات لەماوەی مانگی 11 ئەمساڵ تەنیا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری 79 حاڵەت تۆمارکراوە.

وێنە گەورەکە: تیمەکانی شارەوانی هەولێر، بەشێوەیەکی بەردەوام ڕۆژانە سەگی بێلانە کۆدەکەنەوە و لە شێلتەرەکان جێگیریان دەکەن، سەرەڕای ئەوەش حاڵەتی گەستنی سەگ لە ناوچە جیاوازییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: د. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر؛ بە ئاڤای گوت، "لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا هەزار و 404 حاڵەتی گەستن لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 929 نێر و 745 مێن."

لەلایەکی دیکەوە: نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری هەولێر، ئامارەکانی مانگی 11 بڵاوکردووەتەوە و لەماوەی مانگێکدا 79 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ