وەزارەتی پەروەردە: پرۆسەی خوێندن ئاساییە و نابێتە پشوو

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە: پرۆسەی خوێندن ئاساییە و نابێتە پشوو

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی خوێندن ئاساییە و نابێتە پشوو.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 10ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک بەهۆی سەرکەوتن بەسەر ڕێکخراوی داعش، عێراق پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان دەوام ئاساییە و ناکرێتە پشوو. 

لێدوانی فەرمی: د.سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 10ی کانوونی یەکەم پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە، نەک هەرێمی کوردستان، ئێمە پارساڵیش لەم ڕۆژەدا پشوومان ڕانەگەیاند.

لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وتیشی: لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەم کردووە، وتیان کە سبەی چوارشەممە نابێتە پشوو، ئیدی نازانین ئەگەر شەو بڕیارێکی دیکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران لەوبارەیەوە بدرێت.

زانیاریی زیاتر: پرۆسەی خوێندن ئاساییە و بەردەوامە، بەڵام ئەگەر لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پشووی کەشوهەوا ڕابگەیێنرێت ئەوە شتێکی دیکەیە، چونکە دەسەڵات بە پەروەردەکان دراوە لەو حاڵەتانە بیکەن بە پشوو. سامان سیوەیلی وای وت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ