بانگەوازێک لە پارێزگاری سلێمانییەوە لەبارەی نالەباری کەشوهەوا و دروستبوونی لافاو
- کوردستان
- 9 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و بە هۆیەوە لافاو دروست بووە.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێشتر هەموو لایەکمان ئاگادارکردووەتەوە لە ئەگەری ڕوودانی لافاو، ئێستاش سەرجەم تیمەکانمان ڕاسپاردووە بەمەبەستی هەماهەنگی و هاوکاری هاووڵاتییان.
پارێزگاری سلێمانی باس لەوەشکرد، بەردەوامی بارانبارین بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو، ڕاگەیاندنی پشوو هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، دەسەڵاتیش دراوە بە یەکە ئیدارییە خۆجێیەکان لە ئەگەر پەککەوتنی هاتووچۆ دەوام ڕابگرن.
- لە لافاوەکەی چەمچەماڵ تەنها یەک هاووڵاتیی بە تەمەن بەهۆی ڕووخانی دیوار بە سەریدا، گیانی لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزگاری سلێمانی بانگەوازێکی لە ڕێگەی ئاڤاوە ئاراستەی هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ کرد و گوتی: داوا لە هاونیشتمانیان دەکەین لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نەیەنە درەوە بۆ سەر شەقامەکان، بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاریی بتوانن هاوکاری خەڵکی بکەن.
- بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو دۆخەی ئێستا دروستبووە، سەرجەم ئەو ڕێگایانمان داخستووە کە بەرەو چەمچەماڵ دەڕۆن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانمان تووشی زیانی گیانی نەبن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا





