
دیمەنی لافاو لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
تەرمی کچە قوتابییەکی تەمەن 9 ساڵان لە گوندی تەپەلو سەر بە ناحیەی لەیلان لە کەرکووک دۆزرایەوە. بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەوە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ سێ کەس بەرزبوویەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لافاو دروست بوو، لە ناوچەی گەرمیان لە شاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش شەپۆلەکە زۆر بەهێزبوو، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس، کە دوانیان خەڵکی چەمچەماڵ و کەسەکەی دیکەش کە منداڵێکی تەمەن 9 ساڵانە و خەڵکی ناحیەی لەیلانی سەر بە کەرکووکە گیانی لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە کچە قوتابییەک بەناوی بەیار عیسا کە لە پۆلی سێیەمی سەرەتاییە و تەمەنی 9 ساڵە، لە گوندی فەرقانی سەر بە ناحیەی لەیلان بێسەروشوێن بوو و دەنگۆی ئەوە هەبوو ئاو بردبێتی.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی لەیلان بە ئاڤای ڕاگەیاند، تەرمی منداڵێکی تەمەن 9 ساڵان تەرمەکەی لە نزیک گوندی تەپەلو دۆزرایەوە.
لەلایەکی دیکە؛ ئەو دوو کەسەی لە چەمچەماڵ گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن 53 ساڵان و یەکێکی دیکەشیان کچێکی گەنجی تەمەن 22 ساڵانە، هاوکات گەنجێکی 30 ساڵان ئێستا لەژێر چاودێڕی چڕی پزیشکیدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 14 خولەک لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم