دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری مرۆیی دەگەیێنێتە زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ

شەیری بکە لە:
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری مرۆیی دەگەیێنێتە زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ

دیمەنی ئامادەکردنی هاوکارییەکان

ئاڤا نیوز

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش لە پارێزگای سلێمانی ئامادەکردووە و ئەمڕۆ ڕەوانە دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنی سێشەممە شەپۆلێکی تووندی بارانبارین ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆیەوە لە قەزای چەمچەماڵ لافاو دروستبوو و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 12ـی دیکەش بریندار بوون، زیان بەر 500 ماڵ کەوتووە و زیانی ماددی زۆر بەر هاونیشتمانیانی قەزاکە کەوتووە.

لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم سەمین، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "تیمەکانمان لە دوێنێوە لەچەمچەماڵ بوون و هاوکاری هاونیشتمانیان کردووە، وەک ئەرکێکی مرۆیی ئەمڕۆش هەشت بارهەڵگری گەورە هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی ئەو قەزایە دەکەین."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکارییەکە پێداویستی سەرەتایی ماڵ، خواردن و خواردنەوە لەخۆدەگرێت، بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دابەش دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ