پارێزگاری دهۆک ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی چەمچەماڵ و ناوچە زیانلێکەوتووەکان دووپات دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پارێزگاری دهۆک ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی چەمچەماڵ و ناوچە زیانلێکەوتووەکان دووپات دەکاتەوە

دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

ئاڤا نیوز

پارێزگاری دهۆک، ئامادەیی بۆ هەموو هاوکارییەک بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی دوێنێی چەمچەماڵ و ناوچەکانی دیکە دەردەبڕێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، بارانێکی بە لێزمە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان باری  و بووەی هۆی دروست بوونی لافاو بە تایبەت لە چەمچەماڵ، زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

لێدوانی فەرمی: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە پەیامێکدا بە ناوی خۆی و خەڵکی پارێزگای دهۆک، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی دوێنێ کرد و دووپاتی کردەوە ئامادەیی هەموو هاوکاری و فریاگوزارییەکن بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و هەر ناوچەیەکی دیکە کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

باکگراوند: بەهۆی لافاوەکەی دوێنێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسیش بریندار بوون، کەسێکیش بێشەروشوێنە، سەدان ماڵ و دووکان و فەرمانگەی حکومی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە پارێزگای کەرکووکیش منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ گیانی لەدەستدا، بەشێک لە ڕێگاوبانەکانی سنوورەکەش زیانیان بەرکەوتووە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش، زیانێکی زۆر بەر ماڵ و ئۆیۆمبێلی هاونیشتمانیان و دووکان و بازاڕ و ڕێگاوبانەکانی سنوورەکە کەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ