ئەمریکا پەیامێکی تووند لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ عێراق دەنێرێت
- جیهان
- 10 کانوونی یەکەم

دیمەنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
جۆی ویلسۆن، کۆنگرێسمانی کۆماری پەیامێکی لەبارەی پشتیوانیەکانی عێراق لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بڵاو کردەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە عێراق ڕێز لە سەقامگیری هەرێمی کوردستان بگرێت
بڵاوکراوەی فەرمی: جۆی ویلسۆن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی لە پارتی کۆمارییەکان لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،'' ترەمپ ئایندەیەکی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت، عێراق دەتوانێت ببێتە نموونەیەکی درەوشاوە، بە هەبوونی پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووری و دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکا، کەنداو، سووریا، تورکیا و وڵاتانی دیکە، ئەمەش ڕوونادات ئەگەر هەر بەردەوام بێت لە هەڵسوکەوتکردنی 'وەک بوکەڵەی ئێران' بۆیە کاتی ئازادکردنی عێراق لە ئێران هاتووە''.
لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، ''پێویستە عێراق بەردەوام بێت لە ڕێزگرتن لە ئاسایشی هەرێمی کوردستان و چی دیکە ڕێگە و هانی بوکەڵەکانی سەر بە ئێران نەدات بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان''.
زانیاریی زیاتر: ویلسۆن ئاماژە بەوەش دەکات کە ''کۆنگرێس ئامادەیە بۆ پشتیوانی سەرۆک ترەمپ لەڕێگەی بڕگە نوێیەکانی یاسای ڕێپێدانی بەرگریی نیشتمانی کە هاوکارییەکان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق مەرجدار دەکات، کۆنگرێس بۆ یەکەمجار مەرجی داناوە بۆ هاوکارییە ئەمنییەکانی عێراق، بەپێی یاسا نوێیەکان، عێراق دەبێت هەنگاوی جددی بنێت بۆ ڕاگرتنی پشتیوانیکردنی میلیشیاکان، ئەگەرنا ئەو هاوکارییانە دەبڕدرێن''.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: گوشارەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ سەر عێراق ڕووی لەزیادبوون کردووە هەر بۆیە ویلسۆن مەرجەکانی پشتیوانی ئەمریکای بۆ عێراق خستووەتەڕوو و دەڵێت، ''پارەدارکردنی میلیشاکانی ئێران پێویستە لە ڕێگەی بوودجەی فیدراڵی عێراق و بانکی ناوەندییەوە یان لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتەوە ڕابگیرێت، هاوکات سپیکردنەوەی پارە و گواستنەوەی بۆ ئێران کۆتایی پێبهێندرێت، وردبینی نێودەوڵەتی بۆ سەرجەم فرۆشتنەکانی نەوت و بەرهەمە سووتەمەنیەکان لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا پێویستە بکرێت''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە




