ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت کە نەوتی ڤەنزوێلا و ئێرانی دەگواستەوە
- هەواڵ
- 11 کانوونی یەکەم

ترەمپ و مادورۆ
ئاڤا نیوز
ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا کە "بە نایاسایی نەوتی ڤەنزوێلا و ئێرانی دەگواستەوە" لەبەرامبەردا ڤەنزوێلا ئەم کردەوەیە وەک "دزییەک"ـی ڕاستەوخۆ ناودەبات.
چی ڕوودەدات: لە دوایین هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ فشار خستنەسەر حکومەتی ڤەنزوێلا کە -ئەمریکا بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبار دەکات- واشنتن دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە تازە دەستمان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا، تانکەرێکی زەبەلاحە و لە ڕاستیدا گەورەترین تانکەرە کە تا ئێستا دەستی بەسەردا گیراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حکومەتی ڤەنزوێلا ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی "دزییەکی ڕاستەوخۆ" و ڕایگەیاندووە بە ئیرادەیەکی ڕەها بەرگری لە سەروەری و سامانە سروشتییەکان و کەرامەتی نیشتمانی خۆی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە




