سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: ئەو شوێنانەی ئاویان لێ کۆدەبێتەوە ڕاگر و کەناڵی لێ دروست دەکەین
- کوردستان
- 11 کانوونی یەکەم
دیمەنی شوێنی خنکانی منداڵەکە
ئاڤا نیوز
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەشێکی زیانەکانی لافاو لە سنوورەکە ئاشکرا دەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕاپۆرتێک بەرز دەکرێتەوە کەمتەرخەمی ئەو کۆمپانیایانە دەخرێتەڕوو کە پڕۆژەکانیان بەنیوەچڵی جێهێشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی لافاو لە قەزای کەلار منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە نزیک چەمی گازینۆ کەوتە نێو ئاوەڕۆ و درەنگانی شەو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
لێدوانی فەرمی: جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "تیمەکانمان 36 کەسیان لە کاتی لافاوەکە ڕزگارکردووە کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەبووە، زیان بەر 150 ماڵ کەوتووە و هەورەبروسکە پاڵاوگەی ئاوی باوەنووری تێکداوە، بەدەر لە زیانی دیکەی پەیوەست بەڕێگاوبانەکان."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەیوب عومەر، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوا بە پایسکیل لە نزیک ئاوەڕۆیەک یاریی کردووە، دواتر کەوتووەتە نێو ئاوەکە، بەداخەوە خنکاوە."
لەلایەکی دیکەوە: سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەدا، ڕاپۆرتێکی زیانەکانی لافاو و هۆکارەکانی بەرز دەکەینەوە، ئەو یەکە نیشتەجێبوونانەی کەمتەرخەمن و نەیانتوانیوە پڕۆژەکانیان تەواو بکەن ئاماژەی پێدەدرێت، هەروەها ئەو شوێنانەی ئاویان لێ کۆدەبێتەوە ڕاگر و کەناڵی لێ دروست دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج لە کۆریای باشوور دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا






