
مرۆڤی دێرین لەکاتی خواردندا، وێنەکە لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە دروستکراوە
ئاڤا نیوز
شوێنەوارناسان ئەو باوەڕە باوە پووچەڵ دەکەنەوە کە دەڵێت: باوباپیرانی دێرینمان تەنها "گۆشتخۆر" بوون. توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن مرۆڤ هەزاران ساڵ پێش شۆڕشی کشتوکاڵی، دەستکاری ڕووەکی کردووە تاوەکو بۆ خواردن بشێت.
چیرۆکی سەرەکی: توێژینەوەیەکی نوێ ئەو باوەڕە باوە هەڵدەوەشێنێتەوە، کە مێژووی گۆڕینی ڕووەک بۆ خواردن بە 10 هەزار ساڵ دەخەمڵێنێت و ئەم مێژووە بۆ 23 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێنێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Journal of Archaeological Research)بڵاو کراوەتەوە، لە ناوچەی شوێنەواریی (Ohalo II) لە کەناری دەریاچەی تەبەریەی باکووری ئیسرائیل، زانایان 150 هەزار بەبەردبووی ڕووەکییان دۆزیوەتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: دەرکەوتووە مرۆڤ 23 هەزار ساڵ لەمەوبەر دانەوێڵەی خۆڕسکی هاڕیووە، ڕەگە ڕووەکە نیشاستەییەکانی کوتاوە و کوڵاندووە، تەنانەت ژەهری چەرەسە تاڵەکانی لابردووە تاوەکو بۆ خواردن بشێن.
لە لایەکی دیکەوە: د. ئانا فلۆرین و مۆنیکا ڕامزی، نووسەرانی توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکەنەوە: توانای "کوڵاندن و ئامادەکردنی ڕووەک" بۆ خواردن، هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی مرۆڤ، بتوانێت بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاو ببێتەوە.
- مرۆڤەکان تەنها ڕاوچی نەبوون، بەڵکوو شێف (خوانساز)ی لێهاتوو بوون و توانیویانە ژەمێکی بە تاموچێژ لە ڕووەک ئامادە بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەنی شیعری "دوو دانە دوو" بەسەرهاتی نووسینی شیعرەکە بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
فەرهاد پیرباڵ داوا دەکات کورد لە بەرخۆدان سارد نەبێتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
چیا محەممەد "پێشمەرگە بم یان شەڕڤان"ی بڵاوکردەوە
- کولتوور
- 24 کانوونی دووەم
ڕۆمی هەرکی و عەبدوڵڵا هەرکی گۆرانی "لێخەن" بۆ ڕۆژئاوا دەڵێن



