یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان پشتیوانی لە کامپینەکەی ئاڤا میدیا دەکات
- کوردستان
- 12 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان هەڵمەتی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی شاری چەمچەماڵ و دەورووبەری ڕاگەیاند و داوا لە وەبەرهێنەران دەکات لە ڕێگەی کامپەینی ئاڤا میدیاوە هاوکارییەکانیان بگەیەنن بە زیان لێکەوتووان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 9-12-2025، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆیەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لافاو دروستبوو، سەرەڕای زیانی گیانی، بەهۆیەوە سەدان ماڵ بە تەواوی کەلوپەلەکانیان لەدەستدا، سەدان دووکان زیانیان پێگەیشت و چەندین فەرمانگەی حکومیش زیانیان پێگەیشت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ڕێکانی، سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە ئاڤای گوت، ئێمە وەک وەبەرهێنەرانی کوردستان ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەم هەفتەیەی سنووری قەزای چەمچەماڵ و کەمپینێکی هاوکاریمان ڕاگەیاندووە بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی وەبەرهێنەران، کەمپینەکەی ئاڤاشمان هەڵبژاردووە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان، داوا لە وەبەرهێنەران، سەرمایەداران و بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەکەین هاوکارییە ماددی و پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانە بگەیەننە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاووڵاتییان و سەرمایەداران بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانیان دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، تەنیش فیردەوس سیتی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تیرۆریست لەسنووری خورماتوو کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تیرۆریست لەسنووری خورماتوو کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا






