لێقەوماوێکی چەمچەماڵ: لافاو 22 سەر ئاژەڵ و هەموو ماڵەکەمی برد ئێستا ماڵ و مەعیشەتم نەماوە
- کوردستان
- 12 کانوونی یەکەم

تیمی ئاڤا میدیا ئەو شوێنەی بەسەرکردەوە کە ئاژەڵەکانی ماڵە لێقەوماوەکەی تێدا لەناوچوون بەهۆی لافاوەکەوە.
ئاڤا نیوز
چیرۆکە ناخهەژێنەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆتاییان نایەت، هەرچەندە پەیامنێرانی ئاڤا بە نێو لێقەوماواندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی دەنگیان بگەیێنن، چیرۆکی خەمناکتر دەدۆزنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دایکێک لە چەمچەماڵ، لەبەر نەداری و هەژاریی ماڵی کوڕەکەی هێناوەتە لای خۆی و دوو خێزان پێکەوە دەژیان، بەڵام لافاو ڕەحمی پێ نەکردن. دایکەکە لە ناو قوڕ و چڵپاوی پاشماوەی ماڵەکەی نەیدەتوانی فرمێسکی چاوەکانی ڕابگرێت و دەیوت: هیچمان نەماوە، کەس لێمان ناپرسێتەوە.
زیانە سەرەکییەکان: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا سەردانی ماڵەکەی کرد، دایکەکە داوای کرد خێرخوازان فریایان بکەون، جلوبەرگ، خواردن، ڕاخەر، گەرمکەرەوە و ئامێرەکانی تر هیچیان نەماوە و لەوەتەی بارانەکەیە هەر شەوێک و لە ماڵێکی تردا ڕۆژ دەکەنەوە. وتیشی: "ئەوەش وەزعەکەمانە و بە چاوی خۆتان بیبینن". دایکەکە وتی: ژیانی ئێمە لەسەر بەخێوکردنی ئەو ماڵات و ئاژەڵانە بوو کە ئاوەکە بردوێتی.
ژیوار عەبدولڕەحمان، چەرخێکی بەدەستەوە گرتبوو دەیوت: تەنانەت ئەم چەرخەشیان بۆ دەرنەچووە و ماڵە دراوسێکانیان چەرخێک و گەرمکەرەوە -زۆپا-یان بۆ هێناون بۆ ئەوەی خۆیان گەرم بکەنەوە، ئەوەش لەکاتێکدا ماڵە دراوسێکەشیان هەر زیانیان پێگەیشتووە.
دواتر ژیوار عەبدولڕەحمان سەردانی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵەکانی ئەو ماڵەی کرد و خاوەنی ماڵەکە وتی: جاران ژیانم باش بوو، من هاوکاریی خەڵکم دەکرد، ئێستا ماڵەکەم هیچی تیا نەماوە، لە 27 سەر ئاژەڵ و ماڵات کە بژێویی دابین دەکردم و خۆم و خێزانەکەم پێوەی سەرقاڵ بوین، ئێستا تەنها 5 سەر ماڵات ماون.
داواکاریی خێزانەکە: حکومەت باوکی میللەتە، ئەگەر هاوکاریمان بکات، ماڵی ئاوا بێت و ئەگەر نەشیکات، چی بکەین؟! دەسەڵاتمان نییە و هەر ماڵی ئاوا بێت.
خاوەن ماڵەکە بە پەیامنێری ئاڤا میدیای وت: مادەم ئێوە ئامادەبوون لەو دوورەوە بێن بۆ ناو ئەم قوڕاوە و بەسەرمان بکەنەوە، سوپاستان دەکەین و وا دەزانم هەموو شتێکتان کردووە بۆمان، سێ ڕۆژە کەس بەسەری نەکردووینەتەوە و لێمان ناپرسێتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: خاوەن ماڵەکە وتی، دوێنێ شەو دانیشتبووم بە دیار پەخشی ئاڤاوە و تەماشای حاڵی ئەو خەڵکەی خۆمانم ئەکرد، سەرباری وەزعی خۆم بۆ ئەو خەڵکە ئەگریام.
چارەسەرەکان: ئاڤا میدیا کامپەینێکی گەورەی بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ ڕاگەیاندووە. سەرمایەداران و خێرخوازان بە پارە و خۆراک و کەلوپەلی ناوماڵ بەشداری لە کامپەینەکەدا دەکەن.
پەیامنێری ئاڤا میدیا مژدەی ئەوەی بەخشیە ماڵە لێقەوماوەکە کە لە کامپینی ئاڤا ئەو ماڵە و دەیان و سەدان ماڵی دیکەی لێقەوماو بەسەردەکرێنەوە و هاوکاری دەکرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خێرخوازان، سەرمایەداران، وەبەرهێنەران چین و توێژە جیاوازەکان، دەتوانن بە سێ ڕێگای جیاواز هاوکاریی بگەیەننە کامپینەکەی ئاڤا:
ژمارەی پەیوەندی؛
07701718885 - 07508035020
- لەڕێگەی کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

- گەیاندنی هاوکاری بە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 41 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە





