چیرۆکی خێزانێک لە چەمچەماڵ دڵ دەکات بە ئاو: دەتریسن مناڵەکانمان ڕەق ببنەوە

شەیری بکە لە:
چیرۆکی خێزانێک لە چەمچەماڵ دڵ دەکات بە ئاو: دەتریسن مناڵەکانمان ڕەق ببنەوە

ئەو خێزانە لێقەوماوەی قسەی بۆ پەیامنێری ئاڤا میدیا کرد

ئاڤا نیوز

چیرۆکە تراژیدییەکانی ڕووداوی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆتاییان نایەت، تیمەکانی ئاڤا لەناو کوچە و کۆڵانەکانی ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و سەنتەری قەزای چەمچەماڵ بەردەوامن لە گێڕانەوەی ئەو چیرۆکانە و لەڕێگەی کامپەینی ئاڤاوە هاوکاری مرۆیی بۆ خێزانە زیان لێکەوتووەکان دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: چوار ڕۆژ بەسەر لافاوەکەی چەمچەماڵ تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 ماڵ ژێر ئاو کەوتن، چەندین خێزان بەهۆی سەرماوە لە ژیانێکی سەخت دەژین.

لێدوانی فەرمی: پەیامنێری ئاڤا، ژیوار عەبدولڕەحمان، لەکاتی پەخشی ڕاستەخۆ چووە یەکێک لە ماڵە زیان لێکەوتووەکان لە چەمچەماڵ، ئافرەتێک بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە باسی کارەساتەکەی ڕۆژی لافاوەکەی کرد و گوتی: ماڵەکەم بەر لافاوەکە کەوتووە و  لەو ڕۆژەوە ئاگر لەماڵەکەم نەکراوەتەو و خۆم و منداڵەکان دۆخمان زۆر خراپە و تەنیا چوار مەنجەڵ و سێ پایەک و چەند کەوچک و قاپێکمان بۆ دەرچووە، بەڵام هیچ شتێک نییە بۆ ئێوارە بیخۆین و دەبێت چاوەڕیی خێرخوازان بکەین خواردنمان بۆ بێنن.

ئافرەتەکە بە جلە تەڕەکانییەوە و بە لەرزینەوە درێژەی بە قسەکانی دا گوتی: زۆر سەرمامانە جلوبەرگمان بۆ بێنن ئەمشەو منداڵەکانم ڕەق دەبنەوە.

ئاڤا میدیا دڵنیایی دا بەو خێزانە یەکێک دەبێت لەو ماڵانە لەڕێگەی ئاڤاوە هاوکاری دەکرێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمشەو سەرمایەکی زۆر ڕوو لە ناوچەکە دەکات و ئەگەری بەفربارین لە چەندین ناوچەی شاخاویی هەیە و دەبێتە هۆی زۆرتر دابەزینی پلەکانی گەرما، ئەوەش مەترسی لەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکە زۆر زیاتر دەکات.

ئەمەش بزانە:  خێمەی ئاڤا سندووقێکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی پارە داناوە و خێرخوازان دەتوانن بەکاش پارە بدەن.

خێرخوازان، سەرمایەداران، وەبەرهێنەران چین و توێژە جیاوازەکان، دەتوانن بە سێ ڕێگای جیاواز هاوکاریی بگەیەننە کامپینەکەی ئاڤا:

ژمارەی پەیوەندی؛

07701718885 - 07508035020

 - لەڕێگەی کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

  • گەیاندنی هاوکاری بە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، تەنیش فیردەوس سیتی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ