
دیمەنی کامپەینەکەی ئاڤا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
لە چرکەساتێکی هەستیاردا کە ویژدانی تاک و کۆمەڵگەی تێدا ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێتەوە، ڕێگەی سەرەکی و لاوەکی و دەروازە و گۆڕەپانی کەناڵی ئاڤا میدیا بوو بە ناوەندێکی پڕ جووڵەو چالاکی بۆ بەخشین و هاوکاری. بە سەدان خێزان، ژن و پیاو و منداڵ، کاروانێکی کیلۆمەتریی ئۆتۆمبیل، لە هەموو لایەکی هەولێرەوە بەرەو بارەگای ئاڤا بەڕێکەوتوون ، هەندێکیان گەیشتوون و زۆربەیشیان بە سەبر و ڕێزەوە لە ڕیز و نۆرەدان بۆ گەیشتن بە ئاڤا.
ئەوانە هەزاران هاووڵاتیی سادەی بەخشندەن بەدەم بانگەوازێکی ئاڤاوە هاتوون : (با هەمووان هاوکاریی خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکێیە بکەین و باری گرانی زەرەر و زیانەکانیان کەمێک سووک بکەین).
ئەوەی لە دوێنێ شەوەوە لەبەردەم ئاڤادا ڕوودەدات تەنیا هەڵمەتێکی کۆمەکی دارایی و کەلوپەل نییە، بەڵکو بەرجەستەبوونێکی دەگمەنی ڕۆحی کوردەواری و کوردایەتییە بە دڵێکی پڕ حەسرەت و هاوخەمییەوە، بە زیانلێکەوتووان دەڵێت : خەمتان نەبێت بەتەنیا جێتان ناهێڵین ئەوەی هەمانە لەگەڵتاناندا بەشیدەکەین .
ژنێکی بەساڵاچوو بە جزدانێکی ڕەشی بچووکەوە لە ئۆتۆمبێلی کوڕەکەی دابەزی و گوتی: "هەر ئەوەندەم لە توانایە نیوەی مووچەی خانەنشینییەکەم ببەخشم و ئەوی تری حەب و دەرمانەکانمی پێ دەکڕم."
دوو گەنج سندووقی ئۆتۆمبیلەکەیان هەڵدایەوەو دوو باوەش بەتانی و دۆشەکیان داگرت و ڕوویان لە چادەرەکان کرد .
باوکێک دەستی خوشک و برایەکی منداڵی گرتبوو، یاری و جانتای قوتابخانەکانیان بە شانەوە بوو، ڕوویان لە چادرەکان کردووە بۆ بەخشینیان.
چەند پیاوێک و چەند ژنێک، ناو بەناو دەگەیشتنە ئاستی سندووقی کۆمەکە داراییەکەو بەبێ دوودڵی چی لە توانایاندا بوو ڕادەستی کارمەندانی دەستودڵ پاکی ئاڤایان کرد.
بێ ویژدانییە ئەوەی لە ناو گۆڕەپانی ئۆتۆمبیلەکانی ئاڤادا دەبیرێت تەنیا بە هەڵمەتێکی کۆمەک ناوببرێت. ئەوە ئاپۆرای هاودەنگی و هاو چارەنووسی و هاو دڵییە. ئەوەی لە وێنەکاندا دەبینرێت سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی واتای بەهاکانی کوردایەتی و مەردایەتییە.
کارمەندە گەنج و دەستودڵ پاکەکانی ئاڤا، خۆبەخشانە بێ ماندووبوون لە جووڵەدان: ڕێکخستن و ڕیزکردن و تۆمارکردن و بارکردنی بارهەڵگرەکان کە ڕاستەوخۆ بەرەو ناوچە کارەساتبارەکان دەجووڵێن.
ڕاستە لافاو دەتوانێ دار و دیوار و دەرگا و پەنجەرە داڕمێنێ، بەڵام هەرگیز ناتوانێ بونیادی کۆمەڵگەی کوردەواری لاواز و لەق بکات .
ئاڤا میدیاش دەستپێشخەر و سەرکەوتوو بوو لەوەی زۆر زیاتر بێت لە تەنیا دەزگایەکی میدیایی، ئاڤا ئەمڕۆ بووەتە پرد و ڕایەڵەی نێوان ئازار و بەهاناوەچوون. ئاڤا خۆڕسکانە دەستپێشخەریی کرد و بوو بە خۆری هیوا و ژیانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
25 کانوونی دووەم

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- بیروڕا
- 22 کانوونی دووەم
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- بیروڕا
- 21 کانوونی دووەم
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا





