دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- جیهان
- 12 کانوونی یەکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆککوەزیرانی تایلەند و کەمبۆدیا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەردوو وڵات ڕێککەوتوون لەسەر وەستاندنی جەنگ.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگ و پێکدادانەکانی ئەم هەفتەیەی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 20 کەس و ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاووڵاتی. جەنگ ڕۆژی هەینی پێی نایە شەشەمین ڕۆژییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی حەوتدا ڕابردوودا بەهۆی پێکدادانەکانەوە 43 کەس کوژران و نزیکەی 300 هەزار کەس ئاوارە بوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیوویەتی، "گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ ئەنوتین چارنڤیراکولو، سەرۆکوەزیرانی تایلەند و هون مانیت، سەرۆکوەزیرانی کەمبۆدیا هەبوو سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی جەنگی درێژخایەنی نێوانیان، کە جێگەی داخە.
-ترەمپ دەشڵێت، هەردوو وڵاتەکە ڕازی بوون بە ڕاگرتنی تەواوەتی شەڕ و ئاگربەست لە ئەمشەوەوە، هەروەها گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئاشتیی کە پێشتر بە نێوەندگیری من و ئەوان و بە هاوکاری ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا کرابوو.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە




