لێقەوماوێکی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەچاوی پڕ فرمێسکەوە: ئەم جلوبەرگەی لەبەرماندایە هی خەڵکە
- کوردستان
- 13 کانوونی یەکەم

تاقانەیەکی ئەنفال زۆرترین زیان بە ماڵەکەیان گەیشتووە.
ئاڤا نیوز
ژنێک کە تاقانەی ئەنفالە و ماڵیان لە ناحیەی شۆڕشە، ئاماژە بەوە دەکات کە جێکەوتەی ماڵەکەیان بەشێوەیەکە زۆرینەی جارەکان لافاو هاتووەتە ماڵەکەی، هەر بۆیە ئەمجارە هیچیان بۆ دەرنەچووە و تەنها فریای ئەوە کەوتوون لە سەربانی دراوسێکانیانەوە خۆیان دەرباز بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ژنەکە تاقانەی ئەنفالە و بەهۆی ئەنفالکردنی دایک و باوکییەوە تا ئێستا بەیان ولادە – بڕوانامەی لەدایکبوونی بۆ دەرنەهێنراوە و کێشە و گرفتی یاسایی لە ژیانی رۆژانەیدا زۆرە، سەرباری ئەوەش لافاو هەموو ماڵەکەی وێران کردووە.
زیانە سەرەکییەکان: تاقانەکەی ئەنفال وتی، هەموو گەڕەکەکە دەمانناسن و دەزانن وەزعمان چۆنە، خەڵک هاوکاریمان دەکات، ئەم جلوبەرگەی لەبەرماندایە خێرخواز بۆی هێناوین و هیچمان بۆ دەرنەچووە، چونکە لە زێراب و دەرگای کۆڵانەوە ئاو گەڕایەوە بۆ ناوماڵمان.
ژنەکە بە چاوی پر لە فرمێسکەوە، باسی کاتی لافاوەکەی کرد و وتی، کاتێک زانیمان بارانی زۆر دەبارێت، فریای ئەوە کەوتبووین منداڵەکانمان بردبوو بۆ ماڵی کەسوکارمان، بەڵام خۆمان زۆر بە زەحمەت دەربازمان بوو، چونکە خانووەکەمان چاڵە و زێرابی کۆڵان بەرزترە لەئاستی ماڵەکەمان.
داواکاریی خێزانەکە: داوا کاربوون کێشە قانوونی و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان بۆ چارەسەر بکرێت و خێرخوازان و لایەنی فەرمی هاوکارییان پێشکەش بکەن، چونکە خۆیان جارێکی تر ماڵەکەیان چاک بکەنەوە.
ئەوەش بزانە: هاوسەری ئەو تاقانەیەی ئەنفال، فەرمانبەری تەندروستییە و بەو گوزەرانە خراپەوە هاتوچۆ دەکات بۆ نەخۆشخانەیەک لە پێنجوێن و وەکو خۆی ئاماژەی پێکرد، ئەگەر مووچە بدرێت، نیوەی مووچەکەیان بۆ هاتوچۆی شوێنی کارەکەی خەرج دەکات.
چارەسەر: هەر لەکاتی پەخشی راستەوخۆدا، ساڤۆ محەممەد، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا ئەو مژدەیەی پێدا کە پزیشکێک لەشاری سلێمانییەوە ئەرکی ئەوەی گرتووەتە ئەستۆ کە بڕی پێنج ملیۆن دیناری پێ ببەخشێت وەکو هاوکارییەک.
باکگراوند: ناحیەی شۆڕش لە سەروەختی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئەنفال 1987 لەلایەن حیزبی بەعسەوە وەکو کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی زۆرەملێ بونیادنرا، دواتریش کەسوکاری ئەنفالکراوەکانیان تێدا نیشتەجێکرد، ئاستی گوزەران و ژیانی خەڵکەکەی لە دۆخێکی خراپدایە و پێویستیان بە زۆرترین هاوکاریی و بەدەمەوەبوون هەیە.
بۆ کۆمەککردن: ئاڤا میدیا کامپەینێکی گەورەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕاگەیاندووە.
خێرخوازان، سەرمایەداران، وەبەرهێنەران چین و توێژە جیاوازەکان، دەتوانن بە سێ ڕێگای جیاواز هاوکاریی بگەیەننە کامپینەکەی ئاڤا:
پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛
07701718885
07508035020
- ناردنی پارە لەڕێگەی کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

گەیاندنی هاوکاری بە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 41 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




