بەریتانیا چوار فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی خێرای سوودان سزا دەدات
- جیهان
- 13 کانوونی یەکەم

ژمارەیەک سەرکردەی پشتیوانیی خێرا
ئاڤا نیوز
بەریتانیا ڕایگەیاند سزای بەسەر چوار فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە سوودان سەپاندووە، بەهۆی ئەو "دڕندەییانەی" کە گوایە لە کاتی شەڕی ناوخۆی نێوان هێزەکانی ئەو گرووپە و سوپای سودان ئەنجامدراون.
لێدوانی فەرمی: ئیڤێت کوپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەو سزایانەی ئەمڕۆ بەسەر فەرماندەکانی هێزەکانی پشتیوانیی خێرادا سەپێنراون، ڕاستەوخۆ ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە خوێنیان بە دەستەوەیە".
زانیاریی زیاتر: کوپەر دەڵێت، بەڵگەی چەندین تاوانی ترسناکانیان لایە وەک لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ و برسێتی و بەکارهێنانی سیستماتیکی و بەئەنقەستی دەستدرێژی سێکسی وەک چەکێکی شەڕ.
ئەمەش بزانە: ئەو بەرپرسانەی هێزی پشتیوانیی خێرا کە سزا دراون بریتین لە هەر یەکە لە: عەبدولڕەحیم حەمدان دەقلۆ، برای فەرماندەی هێزی پشتیوانیی خێرا، محەممەد حەمدان دەقلۆ ناسراو بە حەمیدەتی؛ ژەنەڕاڵ جیدو حەمدان، فەرماندەی ناوچەی دارفۆری باکوور، فەرماندە تیجانی ئیبراهیم موسا و ئەبو لولو کە دەگوترێت دەستیان لە دڕندەییەکانی شاری فاشێر لە هەرێمی دارفووری سوودان هەبووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە



