ژنێک لە چەمچەماڵ: سێ ڕۆژە خواردن لە ماڵەکەمدا لێنەنراوە و ژیانمان نەماوە
- کوردستان
- 13 کانوونی یەکەم

یەکێک لە زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
ژنێک لە چەمچەماڵ، چیرۆکی ڕۆژی لافاوەکە بۆ ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا دەگێڕێتەوە و دەڵیت، باوکی منداڵەکان کارگوزارە و شەقامەکانی پاکدەکردەوە و منیش نان بۆ ماڵان دەکەم و دوور بووم لە منداڵەکان کە لافاوە ڕوویدا، خەمی منداڵەکانم بوو کە زانیم لافاو گەیشتووەتە ماڵەکەمان، هەرچیم دەکرد لافاوەکە زۆر بەهێزبوو نەمدەتوانی بگەڕێمەوە و خەڵک نەیدەهێشت هەوڵی پەڕینەوە بدەم.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 9-12-2025، بارانبارینێکی تووند ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆیەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لافاو دروستبوو، سەرەڕای زیانی گیانی، بەهۆیەوە سەدان ماڵ بە تەواوی کەلوپەلەکانیان لەدەستدا، سەدان دوکان زیانیان پێگەیشت و چەندین فەرمانگەی حکومیش زیانیان پێگەیشت.
زیانە سەرەکییەکان: ئەم ژنە ئاماژە بەوە دەکات کە لەبەر خراپی دۆخی گوزەرانیان جارێکی دیکە زۆر سەختە بتوانن ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەی لەدەستیانداوە دابینی بکەنەوە، ئەگەر خێرخوازان هاوکارییان نەکەن.
وەکو خۆی ئاماژەی پێکرد، لە ماڵەکەیدا تەنها موجەمیدە- بەفرگری ماڵەکەیان کاردەکات و وەستا چاکی کردووەتەوە بۆیان، ئەگینا سەرجەم پۆشاک، خۆراک و ڕاخەر و پێداویستییەکانی دیکەی ماڵەکەیان لەناوچوون.
ڕۆژی لافاوەکە: من و مێردەکەم لە سەعات 7:00ی بەیانیەوە چووبوین بۆ ئیش، مۆبایلیشم پێ نەبوو، کاتێک لافاوەکە هاتبوو، گیانمان بەوە بوو کوڕە گەورەکەم منداڵەکانی دەربارز کردبوو بۆ سەربان و هەموو ماڵەکەم لافاو لەناوی بردووە و هیچمان بۆ دەرنەچووە.
داواکاریی خێزانەکە: مادەم منداڵەکانم زیندوون سوپاسی خودا ئەکەم، ماڵ و حاڵەکەم بەوشێوەیەیە کە دەیبینن، سێ رۆژە خواردنم لە ماڵەکەمدا دروست نەکردووە و هەر رۆژێک لە ماڵی خزم و کەسوکارێکمانین و سەرگەردان بووین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




