دەوڵەت باخچەلی گڵۆپی سەوز بۆ ڕەخساندنی "زەمینەسازیی یاسایی" بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەڵ دەکات
- هەواڵ
- 13 کانوونی یەکەم

پەروین بوڵدان و دەوڵەت بەخچەلی
ئاڤا نیوز
پەروین بوڵدان، ڕایگەیاند گەیشتوونەتە "قۆناغی دووەم"ـی پڕۆسەی ئاشتی، کە بریتییە لە ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی، هەموارکردنەوەی یاساکان و دەرکردنی یاسای ئاشتی؛ سەرۆکی گشتیی مەهەپە بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆی بۆ قسەکانی دەربڕی و دەڵێت: لەگەڵ یەک بە یەکی قسەکانیدام.
وێنە گەورەکە: لە پەیامەکەی 27ی شوباتدا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت، بەڵام وەک مەرجێک داوای لە تورکیاش کرد "زەمینەسازیی یاسایی" بۆ ئەمە بڕەخسێنێت؛ ئێستا هەوڵەکان بۆ ئەم مەبەستە چڕ کراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی ئاشتی کراوە و باخچەلی لە ناوەڕۆکی دوایین کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ ئۆجەلان ئاگادار کراوەتەوە.
پێویستە ئەمەش بزانیت: تەنیا یەک ڕۆژ بەر لەم کۆبوونەوەیە، فەتی یڵدز، جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە مەرجێکی قورسی دانا و ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بەستەوە بە "خۆهەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی پەکەکە" و ڕایگەیاند ئەمە دەبێت هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدەش بگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان، سێ ڕۆژ لەمەوبەر دەم پارتی و جەهەپە، و پێرێش مەهەپە ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد؛ چاوەڕوان دەکرێت لەم چەند ڕۆژەدا ئاک پارتیش ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 40 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




