باوکی ئاڤێستا بۆ ئاڤا: بەپێی قسەی شایەتحاڵان تەرمەکە 100% ئاڤێستای کچمە

شەیری بکە لە:
باوکی ئاڤێستا بۆ ئاڤا: بەپێی قسەی شایەتحاڵان تەرمەکە 100% ئاڤێستای کچمە

یوسف بەرزنجی، باوکی ئاڤێستا

ئاڤا نیوز

تەرمی مامۆستا ئاڤێستا  کە بەهاری ئەمساڵ لە ڕووباری شانەدەر خنکا، لە لایەن ماسیگرێکەوە لە ناوەندی زێێ گەورە دۆزرایەوە، باوکی ئاڤێستا لە هەواڵەکانی سەعات حەوتی هەوراز گوڵپی بەشدار بوو و رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی دەستمان کەوتووە بەڵێ 100% ئەوە تەرمی ئاڤێستایە.

چیرۆکی سەرەکی: لە گوندی ستریای سەر بە کۆمەڵگەی شەرەفۆنا کە دەکەوێتە سنووری ئاکرێ و خوار بەنداوی بێخمە (ئەوبەری زێی گەورە لەنزیک هەریر)، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمێک لەلایەن ماسیگرێک بە ناوی عومەر ئەحمەد شێخۆ تەمەن 20 ساڵ دۆزرایەوە، تەرمەکە جلوبەرگی ژنان، فانیلەیەکی سوور و  پانتۆڵ یان تەنوورەکی ڕەش و کالەیەکی ڕەشی ژێر سپی لەبەرە.

لێدوانی فەرمی: یوسف بەرزنجی، باوکی ئاڤێستا، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەوراز گوڵپی کرد و وتی، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، ئەو تەرمەی ئێوارەی ئەمڕۆ دۆزرایەوە 100% تەرمی ئاڤێستای کچمە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی ڕووبارەکە بەرز بووەوە، بەهۆیەوە تەرمەکە سەرئاو کەوتوو، دواتر ئاوەکە دابەزیوە و تەرمەکە بەدیار کەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە: فەخرەددین بەرزنجی، مامی ئاڤێستا بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەڵێ بە گوێرەی ئەو جلوبەرگە بێت کە لە وێنەکان دەردەکەوێت، ئەوە تەرمی مامۆستا ئاڤێستایە، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری پزیشکی دادی دەکەین. 

تا ئێستا وردەکارییەکان نازانم، بەڵام ئەوەی بۆمان باسکراوە تەرمەکە لە دیوی قەندیلە، هەرگیز پێشبینیمان نەدەکرد تەرمەکە بگاتە ئەو شوێنە.

ببینە و ببیستە: لە شوێنی ڕووداوەکە لە نزیک ڕووباری زێی گەورە، شایەتحالێک، قسەی بۆ عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیا کرد و وتی: کوڕەکەم ماسیگرە، لەو کاتەی چووە بۆ ڕاوەماسی تەرمەکەی بینیووە، بەپەلە گەڕایەوە ماڵەوە و وتی باوکە تەرمێکم لە نزیکی ڕووبارەکە بینیووە. من هەر ڤیدیۆ و وێنەکانم بینی وتم ئەوە ئاڤێستایە.

باوکی ماسییگرەکە دەڵێت: "ڕاستەوخۆ تەلەفۆنم بۆ پۆلیس کرد، ئاگادارم کردنەوە کە تەرمێک لە نزیک ڕووبارەکە هەیە پێدەچێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت".

باکگراوند: ڕۆژی 5ـی نیسانی 2025، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت دەچنە سەر ڕووباری تەنگاتوور لە مێرگەسۆری دەڤەری بارزان، براكەی لەسەر بەردێك دەخزێت و دەكەوێتە نێو ڕووبارەکە، ئاڤێستاش بۆ ڕزگارکردنی خۆی هەڵدەداتە نێو ئاوەکەوە، دواجار براكەی ڕزگاری دەبێت و ئاڤێستاش نووقم و بێسەروشوێن دەبێت و دەخنکێت. 



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ