خێزانێکی ئاوارەی تورکمان لە چەمچەماڵ بۆ ئاڤا: چۆغ چۆغ مەمنونەم
- کوردستان
- 15 کانوونی یەکەم

هاوڵاتییە تورکمانەکە لەکاتی وەرگرتنی گرێبەستی کۆمەکی خێرخوازەکان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ، تیمی ڕۆژنامەوانیی ئاڤا میدیا سەردانی ئەو ماڵە ئاوارە تورکمانەیان کردەوە کە پاش لافاوەکەی چەمچەماڵ بەسەریان کردبوونەوە و مژدەی دەستەبەرکردنی پێداویستی ناو ماڵ و کرێی خانووەکەی بە خێزانەکە درا و خاوەنی ماڵەکەش بە زمانی تورکمانی وتی: زۆر سوپاتان دەکەین و لەش ساغ بن - چۆغ چۆغ مەمنونەم و ساغۆڵەسن.
چیرۆکی سەرەکی: پەیامنێری ئاڤا میدیا، ژیوار عەبدولڕەحمان، هەروەک بەڵێنی دابوو بەو ماڵەی پێشتر سەردانی کردبوون، گەڕایەوە بۆلایان و ئەو هاوکارییانەی گەیاندە ماڵەکە کە خێرخوازان پاش بینینی ڕووماڵی ئاڤا میدیا بۆ ئەو ماڵە ئاوارە تورکمانەیان دەستەبەر کردبوو.
گۆشەیەكی دیكەی چیرۆکەکە: ماڵەکە لە نەتەوەی تورکمانن و چەند منداڵێکیان هەیە و لەبەر نەداریی و خراپی گوزەرانیان وازیان لە خوێندن هێنابوو، ڕۆژانە لە ناو کۆڵان و بازاڕەکان خەریکی کۆکردنەوەی پاشماوەی کارتۆن و پلاستیک بوون بۆ دابینکردنی بژێویی خێزانەکەیان.
چارەسەر: خێرخوازەکان بە ژیواریان ڕاگەیاندووە، نایانەوێت ناو و ڕووخساریان ئاشکرابێت، بەڵام کرێی ساڵێکی خانووی ئەو خێزانە دابین دەکەن، هەروەها مانگانە بڕێک هاوکاریی پێشکەشی ئەو خێزانە دەکەن و سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندنی ئەو منداڵانە دابین دەکەن بۆئەوەی بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکانیان.
باکگراوند: بەهۆی لافاوەکەی 9-12-2025 لە چەمچەماڵ، ئەم ماڵە زیانی زۆریان بەرکەوت و سەرجەم ڕاخەر، ئامێر، کەلوپەل و پێداوستییەکانی ژیانیان لەناوچوون، لەکاتێکدا دۆخی گوزەرانیان لە ئاستێکی زۆر خراپدا بووە و توانای ئەوەیان نەبوو لەم زستان و کاتە سەختەدا گرفتەکانی ژیانیان چارەسەر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 43 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




