لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 16 کانوونی یەکەم

شەڕڤانانی هەسەدە
ئاڤا نیوز
هەسەدە دەڵێت، ئەمڕۆ هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا لە شارۆچکەی دێر حافری باشووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە باکووری سووریا، درۆنێکیان بەسەر چەند ئەندامێکیاندا تەقاندووەتەوە کە سەرقاڵی ئەرکێکی مرۆیی و هاوکاریی خەڵکی مەدەنی بوون، لە ئەنجامشدا دوو ئەندامیان بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای دووجار ئاگربەست لە ئاستی باڵا لەنێوان هەسەدە و دیمەشق، بەڵام بەشێوەی ڕۆژانە و لە سەرجەم ناوچەکان، گرژیی و پێکدادان لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی سووریا ڕوودەدات. ئەوەش ئومێدەکانی بۆ چارەسەری درێژخایەنی کێشەکان لەنێوان هەردوو هێزەکەدا لاواز کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی هاوکاریکردنی بریندارانی هێرشێکی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە شارۆچکەی دێر حافر کە خەڵکی مەدەنی بوون، درۆنێکی هێزەکانی حکومەتی سووریا تەقیووەتەوە و هێزەکانیان و تیمە پزیشکییەکان و خەڵکی مەدەنییان کردە ئامانج، لە ئەنجامیشدا دوو ئەندامی هەسەدە برینداربوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم هێرشە پێشهاتێکی مەترسیدارە و پێشێلکردنی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانە، حکومەتی سووریاش بەرامبەر هەموو هێرشەکان و بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی بە بەرپرسیار دەزانن، هەسەدەش مافی وەڵامدانەوەی ڕەوا لە بەرامبەر هێرشەکان بەکاردەهێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە





