سەرچاوەیەکی حکومی: هەسەدە و دیمەشق ڕێککەوتوون و لە ڕۆژانی داهاتوو ڕایدەگەیێنن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

مەزعوم عەبدی و ئەحمەد شەرع
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی حکومی لە سووریا ئاشکرای دەکات، هەسەدە و حکومەتی سووریا لەسەر پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی ئاشکرا دەکرێت. هەسەدەش دەڵێت، هێشتا هیچ پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە بەدی نەهاتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکە بە میدیاکانی سووریای ڕاگەیاندووە، هەر یەک لە هەسەدە و حکومەت ڕێککەوتوون ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا میکانیزمی ڕێککەوتنەکە ڕابگەیێنرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەسەدە ڕایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامیی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سووریا، هێشتا هیچ پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە لەسەر لێکتێگەیشتنی سیاسی و سەربازی نێوان هەردوولا بەدی نەهاتووە. هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشنیازێکی گشتگیریان پێشکەش کردووە کە هەنگاو و میکانیزمەکانی تێکەڵبوونیان بە سوپای سووریا و دامەزراوەکانی دەوڵەت خستۆتە ڕوو، بەڵام تا ئێستا حکومەتی دیمەشق وەڵامی ئەم پێشنیازەی نەداوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 13ی ئەمساڵ، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە لە یادی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەد) جەختی لەوە کردەوە "ڕێککەوتنی 10ی ئازار دەبێت بنەمایەک بێت بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ و هەسەدە پابەندە بە جێبەجێکردنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا."
باکگراوند: ڕۆژی 10ی ئازار، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە بەپێی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی سووریا، هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کوردی لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریا یەکدەخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەندازیارێکی عەرەب لە بازیان هەفتەیەکە بێسەروشوێنە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک شارەوانییەکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
19 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات و سووریاش دەگرێتەوە
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
بە بڕیاری ترەمپ؛ ئەمریکا گەمارۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڤەنزوێلا دەدات
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەندازیارێکی عەرەب لە بازیان هەفتەیەکە بێسەروشوێنە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک شارەوانییەکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بودجەی فریاگوزاری بۆ پەروەردەی چەمچەماڵ بە کاش ڕادەست کرا






