ئاڤا لە پیرەمەگروونە؛ زیانلێکەوتووانی لافاو داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن

شەیری بکە لە:
ئاڤا لە پیرەمەگروونە؛ زیانلێکەوتووانی لافاو داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن

پێشکەشکاری مۆری ئاڤا، ژوان قەرەداغی لەکاتی گەیاندنی داواکارییەکانی خەڵکی پیرەمەگروون

ئاڤا نیوز
 
زیانلێکەوتووانی لافاو لە ناحیەی پیرەمەگروون سەر بە پارێزگای سلێمانی، داوا لە کەناڵی ئاڤا میدیا دەکەن دەنگیان بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندییدار، ئاڤا میدیاش بەدەنگیانەوەچوو و داواکاری و نیگەرانییەکانیان دەگەیەنێت.

 

چیرۆکی سەرەکی؛ زیانلێکەوتووانی لافاو لە ناحیەی پیرەمەگروون چەند جارێک لە ڕێگەی کورتە ڤیدیۆ و سۆشیاڵ میدیاوە هانایان بۆ ئاڤا میدیا هێنا و داوایان کرد دەنگی ناڕەزایەتی و داواکاری زیانلێکەوتووانی پیرەمەگروون بگەیێنێت.

 

زانیاریی زیاتر: بۆ گەیاندنی دەنگی زیانلێکەوتووانی لافاو، تیمی ئاڤا میدیا گەیشتنە ناحیەی پیرەمەگروون، لە بەرنامەی مۆری ئاڤا کە پێشکەشکار (ژوان قەرەداغی) پێشکەشی دەکات، نیگەرانییەکانی خۆیان گەیاند و داوای گەیاندنی کۆمەک و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان دەکرد.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوتەی دانیشتووانی پیرەمەگروون، بەهۆی لافاوەکەی 9-12-2025 زیاتر لە 80 ماڵ لە سێ گەڕەکی ناحیەی پیرەمەگروون بەتەواوی ناو ماڵیان ژێر ئاو کەوتوون و بەشێکی زۆری کەلوپەل و پێداویستی لەماڵەکانیان دەرنەچوون و زیانی زۆریان پێگەیشت، هەروەها چەندین دووکان لە ناو بازاڕی ناحیەکە زیانیان پێگەیشتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: