
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ عێراق، چیدیکە لە پۆستەکەی نەماوە و ئەگەری هەیە تۆم باراک جێگەی بگرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، دوای ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و بەغداد لەسەر نەهێشتنی کاریگەریی ئێران بەسەر عێراقەوە، مارک ساڤایا چیدیکە لە ئەرکەکەی نەماوە، کە پێشتر لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە ئەو ئەرکەی پێبەخشرا بوو.
زانیاریی زیاتر: هەژماری فەرمیی ساڤایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، تاوەکوو ماوەیەک پێش ئێستاش بە شێوەیەکی بەرچاو چالاک بوو، بەڵام لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ساڤایا هچ پۆستێکی نییە و وەڵامی ئەو نامانەی نەداوەتەوە کە ئایا لە پۆستەکەی ماوە یاخود نا، هەروەها ڕوونکردنەوەی لەسەر داخستنی هەژمارەکەی نەداوە.
ئەوەی پێشىبینی دەکرا؛ بڕیار وابوو ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ساڤایا سەردانی عێراق بکات و چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامبدات، بەڵام لەناکاو سەرجەم کۆبوونەوەکانی هەڵوەشاندەوە و گەشتەکەیشی بۆ بەغداد هەڵوەشاندووەتەوە.
- هێشتا بە تەواوی ڕوون نییە چی بووەتە هۆی دوورکەوتنەوەی ساڤایا، ئایا کەسێکی تر لە شوێنی دەستنیشان دەکرێت یان نا. یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بە "خراپ مامەڵەکردن"ی سەڤایا کردووە لەگەڵ بارودۆخە هەستیارەکاندا، لەوانە شکستیهێناوە لەوەی ڕێگری بکات لە کاندیدکردنەوەی نوری مالیکی، بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی حکومەتی داهاتوو. بۆ هەمان مەبەستیش ترەمپ هۆشداری دابوو بە بەغدا.
هەنگاوی داهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز و بەرپرسێکی باڵای عێراقی، وا پێدەچێت تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەت بۆ سوریا، کە- سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ بینینی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەردانی هەولێری کردبوو- دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە بگرێتە ئەستۆ.
- بەڵام گوتەبێژێکی تۆم باراک ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاندووە کە هیچ کاتێک تاوتوێی ئەو بابەتەیان نەکردووە، ساڤایاش بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە هێشتا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کار دەکات و هەندێک کاری کارگێڕی خۆی تەواو دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا





