
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەو بودجە فریاگوزارییەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پەروەردەی چەمچەماڵی تەرخان کرد، ئەمڕۆ پارەکە کە بڕەکەی 130 ملیۆن دینار بوو بە کاش ڕادەستی بەڕێوەربەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کرا.
وێنە گەورەکە: لافاوەکەی هەفتەی ڕابردووی سنوور چەمچەماڵ، زیانێکی زۆری بە ژێرخان و کەلوپەلی قوتابخانە و هۆکارەکانی فێرکردن گەیاندووە، بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و ئاسایی کردنەوەی پرۆسەی پەروەردە لەو سنوورە سەرۆکوەزیران بودجەیەکی فریاگوزاری بۆ کەرتی پەروەردەی سنووری چەمچەماڵ دابین کردووە، تا کاتی ئاسایی کردنەوەی ئەو بارودۆخەش خوێندن لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ کراوەتە پشوو، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمیش کراوەتە پشوو.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، گوتی: سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، بودجەیەکی فریاگوزاری بۆ نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکانی سنووری چەمچەماڵ دابین کرد، بەپێی دەرخستەی تیمی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی نۆژەن کردنەوەی ئەو قوتابخانانە پێویستی بە 130 ملیۆن دینارە، ئەمڕۆش ئەم بڕە پارەیەمان لە هەولێر هێناوە بە کاش ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کرا، بۆئەوەی ئەو قوتابخانانەی زیانیان بەرکەوتووە نۆژەن بکرێنەوە.
-پەروەردەی چەمچەماڵ داوایان کردبوو بە بەهای 65 ملیۆن دینار کەلوپەل و پێداویستی قوتابخانەکانیان پێویستە، هەر ئەمڕۆ بە بەهای 100 ملیۆن دینار پێداویستیمان بۆ پەروەردەی چەمچەماڵ دابین کردووە و هەر ئەمڕۆ ڕادەستمان کردن.
-85 هەزار کتێبی نوێمان بۆ سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ دابین کردووە و ڕادەستمان کردن، بەهای ئەو کتێبانە 101 ملیۆن دینارە.
-کەلوپەلی پەڕاوگە و جانتا و پێداویستی خوێندنمان بۆ دوو هەزار قوتابی زیانلێکەوتووی سنووری چەمچەماڵ دابین کردووە.
-کۆی گشتی بودجەی فریاگوزاری بۆ چەمچەماڵ لە نۆژەن کردنەوە و دابین کردنی کتێب و پێداویستیی خوێندن زیاتر لە 330 ملیۆن دینار تەرخان کراوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزیری پەروەردە دووپاتی کردەوە، سەرەڕای زیانە مادییەکان، خۆشبەختانە هیچ مامۆستا و قوتابییەک زیانی گیانی و جەستەیی بەرنەکەوتووە، ئەمەش بە هەوڵی مامۆستایان و خەڵکی دڵسۆزی سنوورەکە بووە، بۆیە سوپاسی ئەو خەڵکە دەکەین و بە فەرمیش سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایانی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات و سووریاش دەگرێتەوە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەندازیارێکی عەرەب لە بازیان هەفتەیەکە بێسەروشوێنە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
20 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات و سووریاش دەگرێتەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بە بڕیاری ترەمپ؛ ئەمریکا گەمارۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڤەنزوێلا دەدات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەندازیارێکی عەرەب لە بازیان هەفتەیەکە بێسەروشوێنە






