سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیام و خەون و ئاواتی هەموو کوردستانیانە
- هەواڵ
- 17 کانوونی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی، ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیام و خەون و ئاواتی هەموو کوردستانیانە.
وێنە گەورەکە: 17-12ـی هەموو ساڵێک، بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشان کراوە، ساڵانە لەو ڕۆژەدا لەگەڵ بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان و ناوەندەکانی خوێندن، چەندین چالاکی بەو بۆنەیەوە ئەنجام دەدرێن.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکیدا لە تۆڕی ئێکس ڕایدەگەیێنێت: "ئاڵای کوردستان هێما و سیمبوڵێکی پیرۆزی گەلەکەمانە و هەڵگری پەیام و خەون و ئاواتی هەموو کوردستانیانە. ڕۆژی ئاڵا لە کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت."
باکگراوند: ڕۆژی 11-11-1999، پەرلەمانی كوردستان بە یاسای ژمارە 14 ئاڵای کوردستانی وەک ئاڵای فەرمیی هەرێمی كوردستان ناساند، دواتر لهسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیران، بە بڕیاری ژمارە 48 لە ڕۆژی 19-6-2004 بە کۆی دەنگ، پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 17ـی مانگی 12ی هەموو ساڵێکی بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت





