ئەنجوومەنی ئاسایش تۆمەتباری شکاندنی کێلی گۆڕستانی کریستییانەکانی شەقڵاوە دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی ئاسایش تۆمەتباری شکاندنی کێلی گۆڕستانی کریستییانەکانی شەقڵاوە دەستگیر دەکات

تۆمەتبار حوسێن ساڵح مستەفا

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی لە رۆژی 13ـی کانوونی یەکەمی 2025، کێلی چەند گۆڕێکی گۆڕستانی کریستییانەکان لە شەقڵاوە شکێندران و شێوێنران، دامەزراوەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و تۆمەتباری سەرەکییان دەستگیرکرد.

چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناسنامەی ئەنجامدەری شکاندن و شێواندنی کێلی چەند گۆڕێکی گۆڕستانی کرسیتییانەکانی شەقڵاوە بەناوی حوسێن ساڵح مستەفا ئاشکرا دەکەن، ناوبراو دانیشتووی خەڵکی هەولێرە و پێشینەی تاوانی هەیە، پێشووتریش دەستگیرکراوە.

لێدوانی تۆمەتبار: تۆمەتبار حوسێن ساڵح مستەفا، لە دانپێدانانەکەیدا دەڵێت: ساڵی 2022 لە بازاری هەولێر مەرقەدێکم سووتاند لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرام". دەشڵێت: 13ـی ئەم مانگە چوومە شەقڵاوە، دواتر چوومە گۆڕستانی کریستییانەکان بە بەرد کێلەکانم شکاند، لە ژێر کاریگەریی ماددە کحوولییەکان ئەو کارەم ئەنجامدا".

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تۆمەتباری سەرەکی "حوسێن ساڵح مستەفا"، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی ناوە لە ژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکان ئەو کارەی ئەنجامداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: