چیرۆكی ئەو ماڵەی چەمچەماڵ كە لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە بەڵێنی کڕینی خانوویان پێ درا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی چەند کەسێک لە چەمچەماڵ ڤیدیۆی ماڵێکی هەژاریان بۆئاڤا نارد، ژن ومێردێکی بەتەمەن لە نزاکانییان داوا دەکەن ئاڤا بەسەریان بکاتەوە، ئەمڕۆ پەیامنێری ئاڤا چووە ئەو ماڵە و بەڵێنیان پێدرا خانوویەکی نوێیان بۆ بكڕدرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە چەمچەماڵ خێزانێکی هەژار لە خانوویەکی کۆندا دەژیان میراتی شەش برا و خوشکێکە، لەماوەی ڕابردوو لافاوەکەی چەمچەماڵ ماڵەکەیانی گرتەوە و ژیانییانی ئەوەندەی دیکە سەختتر کرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دوای ئەوەی لە ئاڤا بارودۆخی ژیانی ئەو خێزانەی بینی، بڕیاری دا خانوویەکیان بۆ دروستبکات بە پێداویستییەکانی ناوماڵیشەوە.

لێدوانی فەرمی: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات حەوتدا چووە ئەو ماڵە، ژن و مێردەکە قسەیان بۆ ئاڤا کرد و گوتیان، هەر دوعامان دەکرد ئاڤا بێتە ماڵمان دوعاکەمان گیرابوو، ئەوەی ئاڤا بۆ ئێمەی کرد کەس نەیکردووە، بورهان خاوەنی ماڵەکە باسی چیرۆکی ساتی هاتنی لافاوەکەی کرد و گوتی، لافاو لە چەند خولەکێک ماڵەکەمانی وێرانکرد و منداڵەکانمان دەڵێن چیتر ناتوانین لەو خانووەدا بژین و دەچنە ماڵی نەنکیان دەخەون.

دوای ئەوەی هەواڵی کڕینی خانوو و دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوماڵیان پێدرا لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە ئەو خێزانە کوڕنوشی سوپاسگوزارییان برد. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: