
ئەو مین و تەقەمەنییەی لە هەڵەبجە بەهۆی بارانبارین و لافاوی زۆر دەرکەوت
ئاڤا نیوز
دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات لە مەترسی ڕاماڵینی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگ و دەرکەوتنیان بەهۆی بارانبارین و لافاو.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بارانبارین و لافاو، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگ دەرکەوتوون، دەزگای مین هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات، داوا دەکات لەهەر شوێنێک مین یان تەقەمەنییان بەرچاو کەوت لێی دوور بکەنەوە و "پەیوەندیمان پێوە بکەن".
لێدوانی فەرمی: عەلی میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەکنیکی لە دەزگای مین، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی بارانبارین و لافاو، مەترسیی ڕاماڵینی مین و تەقەمەنی و پاشماوەكانی دیكەی جەنگ هەیە، بۆیە هەر کەسێک ئەو مین و پاشماوە جەنگییانەی بینی پەیوەندی بە ژمارە 182 بکات بۆ ئەوەی تیمەکانمان بگەنە شوێنەکە و مینەکە هەڵبگرنەوە.
لەکاتی بارانبارینەکەی ئەم دواییە و دروستبوونی لافاو چەند مینێک لە سنووری هەڵەبجە دەرکەوتن، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە و هەڵیانگرتەوە، هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن یاریدەدەرێتیی ئاسایشی بەردەقارەمان ئاگادار كراینەوە لە بوونی گوللـە هاوەن و ئار بی جی، كە بەهۆی لافاو و ڕاماڵینی زەوییەوە دەركەوتبوون، تیمی تایبەت سەردانی شوێنەكەیان كرد و پاشماوە جەنگییەكانیان گواستەوە بۆ شوێنێكی پارێزراو، بەمەبەستی لەناوبردنیان لە داهاتوودا.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی چوارشەممە هاونیشتمانیان لە سنووری ناحیەی سیروانی سەر بە هەڵەبجە تیمەکانی مینیان ئاگادار کردەوە کە مینێک لە جۆری VS-50 لە کەناری دەریاچەی دەربەندیخان بینرا، تیمەکانی کاروباری مین لە هەڵەبجە، سەردانی شوێنەکەیان کرد و مینەکەیان پووچەڵ کردەوە و گواستیانەوە بۆ شوێنی تایبەت تاوەکوو لە داهاتوودا لەناوببرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا خێزانی پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون لە کرێچێتیی ڕزگار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
1 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا خێزانی پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون لە کرێچێتیی ڕزگار دەکات






