دەوڵەت باخچەلی ئەنجامدانی گردبوونەوە و ڕێپێوان بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان بە ئاسایی دەزانێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار سەرۆکی گشتیی مەهەپە ئەنجامدانی گردبوونەوە و ڕێپێوان بە مەبەستی داواکاری بۆ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئاسایی دەزانێت و دەڵێت: بەڵام ئۆجەلان خودی خۆی داوای ئازادبوونی نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتێکدا پرۆسەی ئاشتیی هەنگاوی باشی بڕیووە و پێ دەنێتە ناو قۆناغێکی نوێ، دەم پارتی لە 4-1-2026ەوە چالاکییەکی بەرفراوان لە ئامەد ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی ئۆجەلان ئازاد بکرێت.
لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەمبارەیەوە دەڵێت: بە ڕەچاوکردنی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان، هەموو حزبێک مافی خۆیەتی چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدات داواکارییەکانی خۆی بخاتە ڕوو و ئەمەش بە سروشتیبوونی دیموکراسی ناو دەبات.
باخچەلی ئاماژە بەوەش دەدات لەو ماوەیەدا تاوەکو ئێستا جەهەپە 75 چالاکی لەم جۆرەی ئەنجام داوە و پارتەکانی دیکەیش بە هەمان شێوە، بەڵام لەبەرچی بۆ دەم پارتی ئەمە بە ڕەوا نازانرێت، قابیلە چی تێدایە؟
ئەوەی پێویستە بزانیت: هاوکات باخچەلی جەخت لەوە دەکاتەوە لەو پەیامەی ئۆجەلان لە 27ی شوبات بڵاوی کردەوە بە هیچ جۆرێک داوای ئەوەی نەکردووە ئازاد بکرێت و لە زیندان بێتە دەرەوە و نابێت ئەوە لەبیر بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم قۆناغەی پرۆسەی ئاشتی بە پێچەوانەی قۆناغەکانی دیکە، بە دەستپێشخەری باخچەلی دەستی پێ کرد. ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر بەردەوام دژی چارەسەرکردنی پرسی کورد دەوەستایەوە بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
11 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە




