
وێنەی ئاماژەیی بۆ دراوە نوێکەی سووریا. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
میدیای سووریا دەڵێت، کۆتایی ئەم مانگە و بۆ ماوەی یەک هەفتە سەرجەم بانکە حکومی و ناحکومییەکان دادەخرێن بە ئامانجی تەواوکردنی پرۆسەی گۆڕینی دراوی نوێی سووریا، لە 4ـی مانگی داهاتووشەوە کار بە دراوە تازەکە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر حکومەتی کاتی سووریا لەگەڵ دامەزراوەی گۆسناکی ڕووسی ڕێککەوتنی کردبوو بۆ چاپکردنی دراوی نوێی وڵاتەکەی، ئەم دامەزراوەیەش بەهۆی ئەوەی دەوڵەت خاوەندارییەتی دەکات لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژئاواوە خراوەتە لیستی سزاکانەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی 'صوت العاصمة' ـی سووری لە سەرچاوە ئابوورییەکانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، لە 27ـی ئەم مانگە تا 2ـی مانگی داهاتوو سەرجەم بانکە حکومی و ناحکومییەکان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی گۆڕینی دراو دادەخرێن، لە 4ـی مانگی یەکی ساڵی 2026 ـەوە دراوە تازەکە لە بازاڕدا دەبێت و کاری پێدەکرێت.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا زانیاریی تەواو لەسەر جۆری دراوەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان دراوی نوێی سووریا دوو سفری لادەبرێت، ئەوەش وەک هەوڵێکە بۆ گەڕانەوەی بەها بۆ دراوەکە کە ئێستا یەک دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 17 هەزار لیرە ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت، ئەگەر دوو سفری لاببرێت دۆلارێک بەرامبەر 170 لیرەی سووری دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژی جیهانیی کۆچبەراندا: جیهان بەرزترین ئاستی کۆچی بەخۆوە دەبینێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا نیازی هەیە دەستبەرداری سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 400 ڕووسی بێت






