
فڕۆکەیەک کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەفڕێت
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی دوو ساڵ و نیو لە وەستانی، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ ئەڵمانیا دەستپێدەکاتەوە و هەفتانە گەشت بۆ شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕۆژانە پێنج بۆ حەوت گەشتی ئاسمانی بۆ عێراق، قەتەر، تورکیا، ئوردەن و سعوودییە دەکرێت، هەفتانەش گەشتێک بۆ شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا دەبێت، ڕۆژی سێشەممە 16-12-2025، یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ ئەو شارە کرا، 23-12-2025 دوای گەشتی دیکە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دانا محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "بەهۆی وەستاندنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا، گەشتی ئەڵمانیاش وەستابوو، ئێستا لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە گەشتەکانی شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیاش ئاسایی دەبنەوە و هەفتانە گەشتمان دەبێت."
باکگراوند: تورکیا لە 2023، ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا داخست و چەند جارێک داخستنەکە درێژ کرایەوە، تا لە ڕۆژی سێی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە گەشتەکانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ توركیا و بە پێچەوانەشەوە دەستپێکردەوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژی جیهانیی کۆچبەراندا: جیهان بەرزترین ئاستی کۆچی بەخۆوە دەبینێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا نیازی هەیە دەستبەرداری سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 400 ڕووسی بێت






