زیاتر لە 850 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەژین و خەرجی ساڵانەیان 209 ملیۆن دۆلارە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک ئاوارە لە یەکێک لە کەمپەکان
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان زیاتر لە 850 هەزار پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و خەرجی ساڵانەیان 209 ملیۆن دۆلارە.
وێنە گەورەکە: لە 10 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنیی سووریا و پارێزگاكانی خوارووی عێراق، هەرێمی کوردستان باوەشی بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر کردەوە، لە دەیان کەمپدا خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش كرا و ئیستا نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر لە 27 کەمپدا ماونەتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: سروە ڕەسوڵ، بەرێوەبەری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان بە ئاڤای گوت، هەرێمی کوردستان لە سەختترین کاتدا خۆی خستە ژێر بەرپرسیارێتییەکی گەورە و پەنابەر و ئاوارەکانی گرتە ئەستۆ و بەوپەڕی تواناوە لە دەیان کەمپ خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشی ئاوارەکان کرد.
-وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کەمتەرخەمە بەرامبەر ئەو بابەتە و وەک پرسێکی مرۆیی سەیری ناکات بەڵکوو وەک پرسێکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان نادات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، حکومەتی عێراق پابەندی بڕگەکانی ڕێکەوتننامەی شنگال نەبووە.
- کریستایەنەکان هەرێمی کوردستانیان بۆ ژیان هەڵبژاردووە وەک لانەیەکی ئارام و ناگەڕێنەوە شارەکانی عێراق چونکە ژیانیان ناپارێزریت.
ئامارەکان وا دەڵێن: پەنابەر و ئاوارەکان هەڵگری ڕەگەزنامەی تورکیا، سوریا و ئێرانن، بەپێی ئامارەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان بۆ ساڵی 2025 ئاماری ئاوارە و پەنابەران بەم شێوەیە:
-855,692 ئاوارە و پەنابەر هەن
-574,228 ئاوارە هەن
-281,464 پەنابەر هەن
دابەشبوونی جوگرافیای ئاوارە و پەنابەرەکان بەم شێوەیەیە:
هەولێر؛ 339,263 ئاوارە و پەنابەر
دهۆک؛ 381,101 ئاوارە و پەنابەر
سلێمانی؛ 135,328 ئاوارە و پەنابەر
-بەسەر 27 کەمپدا دابەشبوون و خەرجیی ساڵانەیان 209.041.560 ملیۆن دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
حەج و عومرەی كوردستان: ئەمساڵ لەڕێگەی وشكانییەوە حەج ناكرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژی جیهانیی کۆچبەراندا: جیهان بەرزترین ئاستی کۆچی بەخۆوە دەبینێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
حەج و عومرەی كوردستان: ئەمساڵ لەڕێگەی وشكانییەوە حەج ناكرێت
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە هەولێر و دهۆک 40 هەزار دینار دابەزی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژی جیهانیی کۆچبەراندا: جیهان بەرزترین ئاستی کۆچی بەخۆوە دەبینێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی چەمچەماڵ: 651 ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا نیازی هەیە دەستبەرداری سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 400 ڕووسی بێت






