هاتووچۆی چەمچەماڵ: 651 ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە
- کوردستان
- 18 کانوونی یەکەم

دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، 651 ئۆتۆمبێل بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە و لیژنەیەکیش بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنەکانیان پێکهێنراوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی لافاوە بەهێزەکەی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، دوای ڕووداوەکە لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئۆتۆمبێلەکان دروستکرا و بانگەواز کرا بۆ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکانیان زیانیان بەرکەوتووە بۆ ئەوەی زانیارییەکان لەڕێگەی فۆرمێکەوە بدەنە لیژنەی تایبەتمەند، ئێستا هاتووچۆی چەمچەماڵ ناوی تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تۆمار کردووە کە زیانیان بەرکەوتووە و بڕیارە قەرەبوو بکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئۆتۆمبێڵەکان پێکهێنرا، بانگەوازێکمان ڕاگەیاند لە ماوەی سێ ڕۆژ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان زیانی بەرکەوتبوو سەردانیان کردین و فۆڕمێکیان پێدرا کە تەواوی زانیاریی ئۆتۆمبێڵەکە و ئەو زیانەی بەرکەوتووە نووسراوە.
- لەبارەی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیانیان بەرکەوتووە، بەپێی دوایین ئامار ژمارەیان 651 ئۆتۆمبێلە.
زانیاریی زیاتر: ئۆتۆمبێل هەیە زیانەکانى زیاتر لە 20 ملیۆن دینارە و ئۆتۆمبێلیشی تێدایە نرخەکەى سێ ملیۆن دینارە یان کەمترە، بەپێی جۆری ئۆتۆمبێلەکە خاوەنەکەی قەرەبوو دەکرێتەوە، بەڵام شێوازی قەرەبووکردنەوەکەی جارێ دیار نییە، ئایا لە %100 قەرەبوو دەکرێنەوە یان بە ڕێژەیەکی دیاریکراو، دیاریکردنی کاتی قەرەبووکردنەوەکە دیاری نەکراوە.
ئەمەش بزانە: دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەورووبەری ئاڤا هەڵمەتی هاوکاریی لێقەوماوانی دەستپێکرد، بەو هۆیەوە زیاتر لە دوو ملیار دینار و 45 بارهەڵگری پڕ لە کەلوپەل و شتومەک لەلایەن بازرگان و هاووڵاتیانەوە لە ڕێگەی ئاڤاوە کۆکرایەوە و نێردرا بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ، تەکییە و شۆڕش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە





