تورکیا نیازی هەیە دەستبەرداری سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 400 ڕووسی بێت
- جیهان
- 18 کانوونی یەکەم

بارهەڵگرێک کە دەتوانێت سیستمیی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 400 هەڵبگرێت
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا، تورکیا بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ گەڕاندنەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس 400 کە لە ڕووسیا دروستکراوە.
بۆچی گرنگە: ئەو کاتەی کە تورکیا ئەم سیستمەی لە ڕووسیا کڕی، ئەمریکا، ئەورووپا و ناتۆ هەموویان توڕە بوون و سزایان بەسەرا سەپاند، هەرچەندە ئەنقەرە ئیشی پێنەکرد، ئێستا تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا باش بکاتەوە و سزاکانی لەسەر هەڵبگیرێن و ئەمریکا فڕۆکەی ئێف 35ی پێ بفرۆشێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکا لەزاری چەند سەرچاوەیەک ئاشكرای کردووە، تورکیا بیر لە وازهێنان و گەڕاندنەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس-400 ڕووسی دەکاتەوە، کە نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر لە مۆسکۆی کڕیووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی سەرچاوەکان کە بە بلومبێرگیان ڕاگەیاندووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پرسی ئێس-400ـی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا تاوتوێ کردووە لەمیانی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو لە تورکمانستان.
ئەمەش بزانە: سیستمی بەرگریی ئێس 400، یەکێکە لە پێشکەوتووترین سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە جیهان، لەنێوان ساڵانی 2017 و 2019 تورکیا ئەم سیستمەی لە ڕووسیا کڕی بە دوو ملیار و نیو دۆلار.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: تاوەکو ئێستا بەرپرسانی تورکیا لەسەر ئەم پرسە لێدوانیان نەداوە، کرێملینیش هەواڵەکە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: لەکاتی دانوستانەکانی نێوان پووتین و ئەردۆغان هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیە نەکراوە.
هەنگاوی داهاتوو: بۆ لە کۆڵکردنەوەی ئەم سیستمی بەرگرییە، تورکیا چەند سیناریۆیەکی لەبەردەمە، ئەمە بەگوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ کە بڵاوی کردووەتەوە: یان ئەوەتا بیداتەوە بە ڕووسیا، یان بەتەواوی تێکی بشکێنێ و لەناوی ببات، یان بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و ئەو وڵاتە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە






