
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بهسەرپەشتیی سەرۆک بارزانى ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆمیتهی ناوەندیی پارتى دیموکراتی کوردستان لهبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە ناوخۆی حیزب و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کۆدەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پیرمام، بەسەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەپێی زانیارییەکانی هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق دەکرێت، باس لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکرێت، کە ڕۆژی سێشەممە لە پیرمام کرا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمە دەبێتە کۆبوونەوەی وەرزی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و بەهۆی ئەوەی لە کۆتایی ساڵ نزیک دەبینەوە ئەو حیزبە کۆبوونەوەی وەرزی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا خێزانی پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون لە کرێچێتیی ڕزگار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
1 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا خێزانی پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون لە کرێچێتیی ڕزگار دەکات






