قۆناغی پێنجەمی زەوی دابەشکردن لە هەولێر دەست پێ دەکات

شەیری بکە لە:
قۆناغی پێنجەمی زەوی دابەشکردن لە هەولێر دەست پێ دەکات

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران

ئاڤا نیوز 

ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامن؛ بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ، قۆناغی پێنجەمی دابەشکردنی زەوی لە سەنتەری شاری هەولێر دەست پێ بکات.

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "لە ڕابردوودا 29 هەزار پارچە زەوی لە چوار قۆناغدا بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراون، ئێستاش ناوی نزیکەی 80 هەزار فەرمانبەری دیکە گەڕاوەتەوە. تیمەکانمان بەردەوام کار لەسەر وردبینیکردنی ناوەکان دەکەن تاوەکو بتوانین قۆناغی پێنجەم پێش سەری ساڵ دابەش بکەین؛ بڕیارە هەر لەم هەفتەیەدا قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی دەست پێ بکات".

زانیاریی زیاتر: سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەڵێت: ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لەم قۆناغەدا گەیشتووەتە کۆتایی، ژمارەی پارچە زەوییەکان دوای ڕاگەیاندنی پڕۆسەکە ئاشکرا دەکەین. بەپێی ماستەرپلان و نەخشەی هەولێر، زەوییەکان دەکەونە سەر ڕێگەی هەولێر - دهۆک.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارزان عەبدولهادی ئاماژە بەوە دەکات کە ڕاسپێردراون تاوەکو کۆتا فەرمانبەر مابێت، لە دابەشکردنی زەوی بەردەوام بن و هیچ کەسێک بێبەش نابێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ