سووریا جەخت لە پابەندبوونی بە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سووریا جەخت لە پابەندبوونی بە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەکاتەوە

ئاڵای سووریای نوێ

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دووپاتی دەکاتەوە، کە پابەندە بە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و دڵنیایی دەدات لە نەبوونی هیچ پەناگەیەکی سەلامەت بۆیان، هاوکات داوای لە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد کە پاڵپشتیی هەوڵەکانی بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

چیرۆکی سەرەکی: سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر دەیان ئامانجی داعش لە سووریا ئەنجامدا و سەرۆکی ئەمریکاش هێرشەکە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک ناو دەبات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، سووریا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزانی قوربانییانی هێرشە تیرۆریستییەکانی تەدموور و باکووری سووریا دەکات. وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە "ئەم زیانە پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی نێودەوڵەتی دەردەخات".

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە ڕاگەیێنراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی سووریا پابەندبوونی خۆی بە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دووپات دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ڕێکخراوەکە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەممەی ڕابردوو 2025-12-13، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە چەکدارەکانی سووریا لە شاری تەدموور دژی داعش، ئەو هێزانە ڕووبەڕووی بۆسەیەکی داعش بوونەوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی سوپای ئەمریکا و وەرگێڕێک کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ