وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک: عەقیدەکەی کەرکووک لەلایەن پۆلیسێکی هاوپیشەیەوە کوژراوە

شەیری بکە لە:
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک: عەقیدەکەی کەرکووک لەلایەن پۆلیسێکی هاوپیشەیەوە کوژراوە

وێنەی وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک و وێنەی عەقید زەید

ئاڤا نیوز

وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک تایبەت بۆ ئاڤا ئاشکرای دەکات، ئەو کەسەی عەقید زەیدی کوشتووە، پۆلیسێکە و پێشتر لەگەڵ ئەو ئەفسەرە کاری کردووە و ڕک و قینەی پێشتری لێ هەڵگرتووە، دوای تاوانەکەی، خۆیشی کوشتووە.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ هەینی، چەند چەکدارێک، لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لە گەڕەکی عەرەفە دەستڕێژی گولـلەیان لە عەقید زەید عادل جەرجیس، ئەفسەری پۆلیسی کەرکووک کرد و تیرۆریان کرد.

لێدوانی فەرمی: عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەو کەسەی عەقید زەیدی کوشتووە، پۆلیسێکە و پێشتر لەگەڵ ئەو ئەفسەرە کاری کردووە، ئەو پۆلیسە لەسەر ڕاسپاردەی عەقید زەید. لە ئەرکەکەی فەسڵ کراوە، ئەویش ڕک و قینەی بەرامبەری هەڵگرتووە، دوێنێ کاتێک بینیویەتی لەبەردەم دەرگە بەتەنیایە، بە دەرفەتی زانیوە و تۆڵەی خۆی کردووەتەوە.

ڕوونیشی کردەوە، لەڕێگەی سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێریی ئەو شوێنە لەماوەیەکی کەمدا بکەرانی ئەو تاوانە ناسرانەوە، بکوژی سەرەکی دوای ئاشکرابوونی لەڕێگەی سەرەکیی ناحیەی تازە، خۆی کوشتووە، ئەوانەشی لەگەڵیدا بوون دەستبەجێ دەستگیر کران و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش بۆ بەدواداچوونی زیاتری ڕووداوەکە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێکهێنراوە و لە بەغداوە ڕەوانەکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ